هەرێم نیوز
لە پاش زنجیره لافاوه‌كانی شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزارو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کۆمەڵێک گۆڕانکارییان ئەنجامداوە و هەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی ناحییه‌كانی دارەتوو قوشتەپە و کەسنەزان له‌كاره‌كانیان دوور خستەوە.
كاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی داره‌تو به‌میدیاكانی پارتی ڕاگه‌یاندووه، "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزارو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر گۆڕانکارییان لەپۆستی ژمارەیەک بەڕێوەبەری شارەوانی‌و سەرۆکی شارەوانی ئەنجامداوە".
دەشڵێت: "ئه‌م گۆرانكارییه سنوری ناحیه‌كه‌ی ئێمه‌شی گرتووەتەوە كه ڕه‌وند قادر قادر له‌شوێنی جوان خان ده‌ست به‌كار بووە".
ئەوەشى خستەڕو، "به‌پێ زانیارییه‌كانی ئێمه سەرۆکی شاره‌وانی به‌حركه به‌وه‌كاله‌ت بو، ئه‌ویش سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆ دانرا".
له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردودا دو ڕوداوی لافاو له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر دروستبو، به‌و هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیانێكی مادی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێنا.