دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/01/2022

ڕاوێژکارێکی خامنەیی: لەمێژووی ئێراندا هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە

هەرێم نیوز

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئێران ڕایگەیاند، سەرباری سزا ئابورییەکان، وڵاتەکەی لە مێژوویدا لەم بەھێزیەی ئێستادا نەبوون.


ویلایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین لە بەرژوەندی ئێرانە و پێویست ناکات ھیچ نیگەرانییەک ھەبێت لەبارەی ئەو پەیوەندییانەوە، چونکە ئەوە دەستوەردان نیە لە کاروباری ئێران بەڵکو پەیوەندی دوو لایەنە و یەکسانن.

دووپاتیشیکردەوە، سەرباری سزاکان، لە مێژووی ئێراندا بەم بەھێزیەی ئێستا نەبوون و ئەمڕۆ ئێران ھێزێکی گەورەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھەیە.

نەشیشاردووەتەوە کە ئێران پشتگیری گروپە چەکدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و ڕایگەیاندووە، بێگومان ئێران ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە پێکھێنانی ھێزی بەرەنگاربوونەوە لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان و یەمەن و لوبنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP