هەرێم نیوز
پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆى ئەنجامدانى کۆمەڵێک تاوان و سەرپێچى، کەسێک بە ناوى "صەڵاح مۆنیکا" مان دەستگیرکردووە.
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێر،بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر کەسێک بەناوی (صلاح مونيكا) کەخاوەنی ئوتومبێلێکی تایبەتە لەجۆری لاندکرۆز دەستگیرکرا،کەهۆکاری دەستگیرکردنەکەشی کۆمەلێک تاوان و سەرپێچی بوە کەدوێنی بەیانی لەکاتی کۆبونەوەی ئاو لەهەندێک لەشەقامەکانی هەولێر ئەنجامی دابون.
ئەوەشخراوەتەڕو، کە ناوبراو هەستاوە تێکشکاندنی هێماکانی هاتووچۆ بەئوتومبێلەکەی وەهەروەهاشکاندن وشێواندنی شۆستەکان لەهەندێک شوێن کەبەسەرکەوتن وشکاندنەکەش تەنها بۆنیشاندانی هێزی ئوتومبێلەکەی بووە لەهەمان کات دەستکاری تابلۆی ئوتومبێلەکەشی کردوە وەبەشێکی شاردۆتەوە کەئەمەشیان تاوانە.
پۆلیسى هەولێر باسى لەوەشکردوە، کە دەستکاری ئاکاری ئوتومبێلەکەی کردوە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیەکەئەمەشیان سەرپێچی یاسای هاتووچۆیە.
هەروەها پۆلیسى هەولێر رونیکردوەتەوە کە دەستگیرکردنەکەی جگە لەو تاوان و سەرپێچیانە هیچی تری بەدواوە نەبووەو پەیوەندی بەیارمەتیدانی خەڵکەوە نەبووە لەکاتی لافاوەکە،چونکە هیچ کات حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کەسێک دەستگیر ناکەن لەسەر یارمەتیدانی خەڵک بەلکو دەستخۆشیشی لێدەکەن.
لە کۆتایشیدا پۆلیسى هەولێر دەڵێت"سەبارەت بەهەمو تاوان وسەرپێچیەکانی کەئەنجامدراون بەلگەی ڤیدیۆیی و دۆکیۆمێنت هەیە، کەهەندێکی لەلایەن کەسی خۆیەوە بڵاوکراونەتەوە".