دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/01/2022

دوەم یانەی ئاهەنگی شەوانە لەهەولێر داخرا

هەرێم نیوز

قائیمقامی هەولێر داخستی یانەیەکی تری ئاهەنگی شەوانەی لەشارەكە راگەیاند.

ئەمرۆ چورشەممە، قائیمقامیەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوار چیوەی ئەو بڕیارەی کە لەپارێزگای هەولێر دەرچووە بەمەبەستی ڕێکخستنی کاری ڕێستۆرانت و هۆڵ و یانە شەوانەکان ، لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەشی دەستی پێکردووە ئەمشەو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی یانەیەکی تری شەوانە داخرا.

ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبی و ئەوانەی کەسەرپێچی یاساو ڕێنمایەکان دەکەن ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمشەو پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌تۆمه‌تی كاری نایاسایی لەیانەیەكی شەوانە (102) پیاو و (77) ئافره‌تيان ده‌ستگیركردوه‌.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP