دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12/01/2022

کۆمپانیایەکی ئەمریکی: بەبڕی چوار ملیار دۆلار کاریگەری ئابوریمان لەسەر هەرێم هەبووە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 12 ساڵدا چوار ملیار دۆلار کاریگەری ئابوورییمان لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە و 11 هەزار هەلی کارمان راگەیاندووە.


ئەمرۆ چوارشەممە 12-1-2022 سروود موختار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای HKN لە عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ د. کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک باس لە دەستکەوتی کۆمپانیاکەی دەکات لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای HKN کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە کێڵگەی چەمانکێ و سەرسنگ کاردەکات رایگەیاند، لە کاتی دەستبەکاربوونیانەوە تاوەکو ئێستا بە بڕی 4 ملیار دۆلار کاریگەری ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان هەبووە لە ماوەی 12 ساڵی کارکردنیاندا 11 هەزار هەلیکاریان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ساڵانە رەخساندووە، کە بەتەنیا 2 هەزار و 200 کەسیان پەیوەستن بە خودی کێڵگەی سەرسنگەوە، بە چەشنێک کە 450 کەسیان لە خەڵکی ناحیەی چەمانکێ پێکدێن.

سروود موختار هەروەها رایگەیاند، کە شانازی بەوەوە دەکەن 75٪ ی هێزی کاری کۆمپانیاکە لە خەڵکی ناوخۆ پێکدێن و لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا ئەو رێژەیە بەرزدەکرێتەوە بۆ 90٪.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP