دواین هەواڵ

وەرزش‌

 11/01/2022

شێخی ڕاهێنەرانی جیهان مارسیلۆ بیلسیا

هەرێم نیوز

مارسیلۆ بیلسا لە دایکبوی شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەتینە و لە ساڵی 1955 چاوی بە ژیان هەڵهێناوە،یەکەم کاری ڕاهێنەرایەتی لە یانەی نیوز ئوڵدبویزی ئەرجەنتینی بوەو دواتر بوەتە ڕاهێنەری دوو یانەی مەکسیکی بەناوەکانی ئەتڵەس کلوب و کلوب ئەمریکا.دواتر دەگەڕێتەوە ئەرجەنتین و،لە ساڵسفێڵد دەبێتە ڕاهێنەر بیلسیا خاوەنی فەلسفە وئەفکاری خۆیەتی و لە ساڵی 1998 تا ساڵی ـ2004 بوەتە ڕاهێنەری ئەرجەنتین و لە ساڵی 2007 تا ساڵی 2011 ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ششیلی وەرگرتوە دواتریش ساڵی 2015 بوەتە ڕاهێنەری یانەی بیلباوی ئیسپانی و لیلی فەرەنسی و مارسیلیا فەرەنسی و ئیستاش ڕاهێنەری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی یە لە پاش دوو وەرز توانی یانەکەی بگەڕێنێتەوە ڕزی یانە گەورەکانی پریمەرلیگ،ئیستا چوار وەرزە بیلسیا لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد بەردەوامە لەتەواوی کاری ڕاهێنەرایەتی تیپەکانی بیلسیا جوانترین و سەرکەوتوترین شێوازی یاری یان پەیڕەو کردووە.

ڵەگەڵ یانەکانی نیوز ئۆڵدبویز و ساڵسفیڵد بوەتە پاڵەوانی خولی ناوخۆی ئەرجەنتین و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرجەنین مەدالیای زێڕی بردوەتە و بیلسیا لەکاری ڕاهێنەرایەتی دا بڕوای  تەواوی بە وردکردنەوەو و وردەکاری هەیە و لەکاری ڕاهێنەرایەتدا تەنها ڕاهێنەرە 15 خولەک پشوی هێناوەتە ناو ڕاهێنان و لەیانەی لیدزیوانایتد کاتەکانی ڕاهێنانی کردوەتە دوو جەلەسە و بەیان و ئێواران ڕاهێنان ئەنجام دەدات.

بیلسیا لەو ڕاهێنەرانەیە بڕوای بە پلانی B  نیە و پێی وایە پلانی B    دەبێت لەخزمەت پلانی A   دابێت و پلانی یەکەم تەواو کامڵ بکات، پیاوە شێتەکە بڕوای تەواوی بە فشاری بەردەوام هەیە و هەرگیز باوەڕی بە پارک کردنی ئۆتومبیل نیە و گواردیولا دوای 11 کاتژمێر لە  گفتوگۆی بەردەوام کەوتوەتە ژێر کاریگەری ئەم ڕاهێنەرە هەروەها بیلسیا پێی وایە ڕاهێنەر دەبێت بڕوای تەواوی بە پلانەکانی هەبێت و بۆ سەرکەوتنی پلانەکانی دەبێت بەسەختی هەوڵبدات  سیمۆنی شێوازی هێرشی هەڵگەڕاوەو دەسبەردار نەبونی پلانەکانی لە ژێر کاریگەری بیلسا بوە.

ئەم ڕاهێنەرە مەزنە بە داهێنانە بەردەوامەکانی ناسراوەو شیواز ی خۆی 3133 یەو پشت به پریس کردن و کۆنتڕۆڵی تۆپ جێگۆڕێکی خێرای تۆپ دەبەستێت،ئەو کاتەی بە تیپی  بەرشلۆنەی  گواردیولایان دەوت باشترین تیپی جیهان بیلسیا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بلباوی لە ئەستۆ گرت و لە ڕوبەڕوبونەی بەرشلۆنەدا لە سان مامییس یارییەکەیان بە یەکسانی کۆتای پێهناو لە پاش یارییەکە لە پریس کۆنفرانس ێکدا گواردیولا وتی ئەم یارییە سەخترین یاری ژیانی ڕاهێنەرایەتیم بوە لە ڕوبەڕو بونەوەیەکی تری نێوان ئەو دوویانە گواردیولا دەڵێت لە پاش یارییەکە بیلسیا هەندێ شتی پێ وتم لە سەر یانەکەم و شێوازی یاری کردنمان پێشوتر من ئەو شتانەم نەدەزانی لەتیپی خۆمدا کەجی ئەو لە ئێمە زیاتر یانەکەی دەناسین.

بیلسیا بۆ شێوازی بەرگری کردن پشت بە شێوازی 4231دەبەستێت و بڕوای وایە یەکێک لە دوو یاریزانی دڵی بەرگری چاودیری هێرش بەربکات.ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بڕوای تەواوی بە فەلسفە و شێوازی یاری کردنی خۆی هەیە و ،، سوێند دەخوات ئەگەر یاریزانەکانی بە شێوازی ڕۆبۆت یاری کەن و ڕێنماییەکان جێ بەجێ بکەن وەکو خۆی ئەم هەموو یاریەکان دەباتەوەو  وەکو پێشوتر ئاماژەمان پێدا بڕوای بە شێوازی بەرگری سەیارە نیە و پێی وایه ئەو تیپانە کاتێک دەدۆڕێن دەستور و کاری خۆیان لە دەست داوە.

ڕاهێنەرە مەزنەکە پەیوەندی پتەو توندی لەگەڵ هەوادارانی یانه کەی هەیە و پێی وایه دەبێت یاریزانان بەسەختی بجەنگن ل پیناو هاندەراکانیان و چونکە یایزانن لە جنسی هاندەرانن و ئەوانیش وەکو هاندەرانن مڕۆڤن،هاندەران بە ناڕەحاتی و شەونخونی کاردەکەن و ڕەنج و ماندووبونی زۆردەبینن لە کارکردندا لە پێناو کڕینی بلیتی یارییەکاندا.

لە ئیستادا یاریگای یانەی لیدز لە دۆخێکی باشدایە و هەفتانە 20000 هەزار هاندەر دەچنە یایگا بۆ تەماشا کردنی یاری یانەکەیان،و یانەکە سەردەمانێک لە لوتکەی ئاستیدابوو یاریگاکە پڕدەبو لە هاندەران و لە پاش دەسبەکاڕبونی بیلسا دۆخی دارای یانەکە و قەراباڵغی هاندەران لەو ڕۆژە باشانە دەچێت کە یانەی لیدز یونایتد لە لوتکەی ئاستیدا بوو

بۆ بازاڕی گواستنەوەکان بلیسا پێی وایە دەبێت یاریزان بە وەفا بن و یانەکەیان خۆش بوێت و لە پێناویدا بجەنگن و دڵسۆزبن لە جێ بەجێ کردنی پلان و بەرنامەی یانەی و بڕوای بەخەرج کردنی بڕێکی زۆری پارەنیە لە بازاڕی گواستنەوەدا بەڵکو کار لەسەر فەلسەفە و شێوازی خۆی دەکات و متمانەی بە تیمەکەی هەیە بۆ بە دەستهێنانی ئەنجامی زۆر باش.لە ئیستا یانەی لیدز یونایتد لە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی دۆخی باش نیە لە پلەکانی خوارەوی ڕیزبەندییە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP