دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/12/2021

کۆمەڵی دادگەری: باهەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و یاساکە هەموار بکرێتەوە

هەرێم نیوز
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا لە 30ی 9ی 2022 دەكاتەوە، ئەویش لە سەر بنەمای هەمواری ریشەیی لە یاسای هەڵبژاردندا .

 

 محەمەد حەكیم، وتەبێژی ئەو حزبە لە هەژامری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا لە 30ی 9ی 2022 ئەكاتەوە.

وتەبێژەكەی كۆمەڵی دادگەریی لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەوەش لەسەر بنەمای هەمواری ریشەیی لە یاسای هەڵبژاردندا.

ئەوەش هاتووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەم بۆچونە و تێبینیەكانی لەسەر یاساكە بە فەرمی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان گەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وابڵاوکرایەوە کە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو داوایان لەپارتی کردووە کە دووساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP