دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 28/12/2021

زانای گەورە، edward osborne wilson بەجێیهێشتین....

گۆران عەبدول رەحمان
نازناوی (قژەکەی داروین)یان بۆ بەکار دەهێنا، بەڵام ئەم زانا کۆڵنەدەرە، تا دوا ساتەکانی، لە نوسینی زانستیانە نەوەستا. لە هەمووشی گرنگتر، جیهانێکی زۆر سەرنجراکێشەری مێرولەکانی بۆ دەرخستین....

ئەوەی کتێبەکانی ئەم زانایە بخوێنێتەوە بە تەواوی، ئەوکات لە گرنگی ئەم کەسە تێدەگات. بەڵام بۆ من، edward wilson لە زانایەک زیاتر بوو. وەک لە کتێبی (ئێستای ئڤلوشن) باسم کردووە، ئەم کەسە، رووبەرووی فەلسەفەیەکی زۆر بەهێزی reductionalism وەستایەوە کە کەسی وا نەیدەتوانی ئەو کارە بکات بەتایبەت لە رووبەرووبوونەوەی کەسێکی وەک James Watson (بەڵێ هەمان کەس کە لەگەڵ فرانسیس کریک و ئەوانی تر، هەیکەلی DNA یان دۆزییەوە)

ئەم زانا گەورەیە ئەوەی پیشانداین کە ئڤلوشن، بە تەنیا لەسەر ئاستی مۆڵیکیولە-بایۆلۆژی رونادات، بەڵکوو رەهەندێکی پەیوەندیەکان و بەرخوردەکانیشدا هەیە لە ئارادا sociobiology کە کاریگەری رەچاوکراو و گرنگی هەیە بۆ سەر خۆگونجاندنەکان ....

ئەگەر رووبەرووی واتای (هەڵبژاردنی گروپەکان) group selection لە بەرامبەر واتای (هەڵبژاردنی خزمەکان) kin selection ببیتەوە، ئەوە دڵنیابە لەوەی کە بە خزمەت واتاکانی edward wilson گەیشتویت لە بەرامبەر (نیو-داروین)ەکاندا...

ویلسۆن، کەسێکی بەرێز بوو و گرنگی دەدا بە پەیوەندی و بەرخوردە کۆمەڵگاییەکان... بەڵام لەلایەکی تریشەوە، حەزی بەوە نەبوو کە بخرێتە ناو سیستەمێکی دابەشکردن و حەزی بەوە نەبوو کە خۆی لەناو قاڵبێکی رەق و تەقدا ببینێتەوە. هەر ئەو خاڵەش، وای کردبوو لە هەندێ دیندارە هەلپەرستەکان، کە هەندێ لێدوان و هەلومەرجی بیرکردنەوەی ئەم زانایە بەکاربهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

جا لەبەر ئەوە، حەز دەکەم ئەم لێدوانەی ویڵسن دابنێم کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری زانستی نوێ لە ساڵی 2015دا گێرای Wilson said that "Religion 'is dragging us down' and must be eliminated 'for the sake of human progress‘",

لێرەدا ویڵسن بە ئاشکرا دەڵێت، ئاینەکان ئێمە راکێشی خوارەوە دەکەن و پێویستە لەبەر خاتری پێشکەوتنی مرۆڤ، ئاینەکان نەهێڵدرێت...
سوپاس بۆ ئەو خزمەتە بێ وێنەیەت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP