دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 20/12/2021

بۆچی بە (هەزارپێ) دەڵێن، 1000 پێ؟!

بۆچی بەهەزارپێ دەڵێن هەزارپێ، ئەمە لە کاتێکدا تا ئێستا یەک جۆری (هەزارپێ) نەدۆزراوەتە کە 1000 پێی هەبێت.!
زۆربەی جۆرە هەزارپێکان، 40 بۆ 400 پێیان هەیە، هەندێ جۆری تری 750 پێیش بینراوەتەوە .
هەڵبەتە لێرەدا لۆمەکە بە تەنیا لەسەر زمانی کوردی نییە، چونکە ناوە باوەکەی ئێرەش، واتە millipede لە ئەسڵێکی لاتینییەوە وەرگیراوە کە هەر هەمان مانای هەیە (واتە هەزار پێ)...
نزیکەی 12000 جۆری جیاوازی هەزارپێ هەیە کە دابەش دەبن بەسەر 16 orders ی جیاوازدا.
(تکایە هەزارپێ و Centipedes تێکەڵاو مەکەن کە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە هەزارپێ دەچن، بەڵام بەشێکی جیاوازن).
لەم ماوانەدا، بۆ یەکەمجار، هەزارپێیەک دۆزرایەوە کە بە راستی نزیکەی هەزار پێی هەیە.!
 ئەم جۆرە نوێیە کە لە ئوسترالیا دۆزراوەتەوە (وێنەکە)، ناوی زانستی Eumilipes persephone لێنراوە و  1306 پێی هەیە.(ببورن ئەمجارەیان زیادی هێنا ).
ئا: گۆران ئیبراهیم



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP