هەرێم نیوز
ڕێبوار عەل شامار ڕونکردنەوەیەک لەسەر هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەم بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سەرجەم ئەو دەزگا میدیایی و ماڵپەڕ و پەیجانەی کە بە ناحەق و ناڕەوا هێرش دەکەنە سەرمان و تیرۆری کەسایەتیمان دەکەن.
ڕونکردنەوەیەک لە ڕێبوار عەلی شامارەوە:
بەداخەوە ژمارەیەک پەیج و سایتی بێخاوەن و ئاڕاستەکراو لەلایەن چەند کەسێکی ناخ پیس، دوور لەھەموو بەھاکانی مرۆڤایەتی و مافی کەسێتی، بە مەبەست کەوتوونەتە تیرۆرکردنی کەسێتی مەعنەویی من و چەند رۆژێکە بە داتاشینی درۆ و بوختان دەیانەوێت ناشرینییەکانی خۆیانی پێدابپۆشن.
لێرەوە بۆ رای گشتی و یەکێتییەکان و هەڤاڵانمی رووندەکەمەوە من وەک کەسێکی سەربازی پابەندم بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆم لە چوارچێوەی دسپلینی سەربازی و پەیوەست بوون بە یاسا و رێکارەکانەوە.
وەک ئینتمای حزبیش لای ھەموو لایەک روونە خانەوادەکەمان ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆژێک لە ڕێگای راستی کوردایەتی و یەکێتی لایان نەداوە کە ئەمە ئەمانەتە، بۆ ئێمەش ھەروەھایە و پابەندین بە سیاسەتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەھیدان .
ھیوادارم لای ھەموولایەک روون بێت کە پێگەی بنەماڵە و خەباتمان سورترمان دەکات کە بەردەوام بین لە خزمەتکردنی یەکێتییەکەی مام دوور لە بەرژەوەندی و شەخس پەرستی. ئەوەی گرنگە یەکێتی بوونمان و پابەندبوونمانە بە یەکێتی راستەقینەوە کە یەکێتیی مامە.
ھەر لەو پێناوەشدا قوربانیمان داوە و نەھاتووینەتە سەر حازری!! کە ئەمە ئامانجێکی پیرۆزە و بەردەوام دەبین لەسەری، ھەر بوختان و درۆیەک، نەک ساردمان ناکاتەوە بەڵکو سورترمان دەکات لەسەر بیروبۆچوونەکانمان، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەم بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سەرجەم ئەو دەزگا میدیایی و ماڵپەڕ و پەیجانەی کە بە ناحەق و ناڕەوا هێرش دەکەنە سەرمان و تیرۆری کەسایەتیمان دەکەن.
لەگەڵ رێز و حورمەتم بۆ ھەموولایەک
رائد/ رێبوار عەلی شامار