هەرێم نیوز
جۆرێكی نوێی كۆرۆنای گۆڕاوی ئه‌فریقایی بڵاو بۆتەوە و رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی كۆده‌بێته‌وه.
ئەمرۆ هەینی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) رایگەیاند، داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرا و به‌په‌له‌يان كردوه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی كۆرۆنا، كه له ئه‌فریقا په‌ره‌ی سه‌ندوه، به‌شێوازێك كه بنچینه پڕۆتینه‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌وه سه‌ر بنه‌چه خێزانییه‌كه‌ی كه كۆرۆنای تاجییه و پرۆتینه گۆڕاوه‌كه‌شی به سپایك ناوده‌برێت.
هەر ئەمرۆش وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، یه‌ك حاڵه‌تی كۆرۆنای گۆڕاوی ئه‌فریقاییان تۆمار كردووه.
لەبارەی ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا، دكتۆر ماریا ڤان كیركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر له باره‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه نازانین.
هاوكات هەرئەمرۆ بەشێك لەوڵاتانی ئەو روپا بڕیاریاندا گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەفەریقا ببچڕێنن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، زانایان له باشووری ئه‌فریقا گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.