دواین هەواڵ

جیهان‌

 21/10/2021

جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی AY.4.2 دۆزرایەوە

هەرێم نیوز 

بەرپرسانی تەندروستی روسیا ئاشكرایانكرد، تیمەکانیان لەئەنجامی پشکنین و دیاریکردنی جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا ژمارەیەک توشبویان دەستنیشان کردوە کە توشی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی  AY.4.2 بون کە یەکێکە لەگۆڕاوەکانی دەلتا کۆرۆنا، بۆیە هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوە بەجیهاندا بڵاوببێتەوە.

کامل حافوز، سەرۆکی بەشی توێژینەوەی نەخۆشییەکان لە دەستەی پاراستنی بەکارهێنەر لەروسیا رایگەیاند، ئەگەری بڵاوبونەوەی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی AY.4.2 لەڕوسیا و جیهان بونی هەیە، بەدوریش نازانرێت بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوەی دەلتا کۆرۆنا ببێتەهۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا.

ئەوەشی راگەیاندوە، ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا لەبڵاوبونەوەدا ڤایرۆسێکی چالاکە و جیاوازە لەجۆرە گۆڕاوەکانی دیکە، ئەم تایبەتمەندییەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا.

پێشوتریش وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئەوەی راگەیاندبوو، جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی  AY.4.2 بەراورد بە دەلتا کۆرۆنای بنەڕەتی، جۆرە گۆڕاوەکەی بەڕێژەی 10-15% توانای بڵاوبونەوەی زیاترە.


 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP