- هه‌رێم نیوز
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ره‌سمیدا، گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران دژ به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هاتنه ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ی نزیك له شیعه‌كان ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌و به داتاشراو وه‌سفی ده‌كات، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت قبوڵی ناكه‌ن.
هادی عامری، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی" ئێمه ئه‌و ئه‌نجامانه قبوڵ ناكه‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت".
ئه‌وه‌شی وتوه، كه ئه‌وان به‌رگری له ده‌نگی كاندیده‌كانیان و ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عامری، پاش ئه‌وه دێت ئێواره‌ی رابوردو، 11-10-2021، پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبونه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ربگرن.
پێكهاته‌كانی فه‌تح، له‌و گروپانه پێكهاتون كه سه‌ر به ئێرانن و له هه‌ڵبژاردنی رابوردودا 48 كورسییان به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه كۆمسیۆن ئاشكرایكردوه، ژماره‌ی كورسی ئه‌و هێزانه بۆ 14 كورسی كه‌میكردوه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هادی عامری، هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵایه كه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانی ره‌تكردبوه‌وه.
له به‌رامبه‌ر كورتهێنانی كورسییه‌كانی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، سه‌درییه‌كان كه به ره‌وتێكی شیعه‌ی نیشتمانی ناویان ده‌ركردوه، توانیویانه كورسییه‌كانیان زیاد بكه‌ن بۆ 73 كورسی، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاساش به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، 37 كورسی به ده‌ستهێناوه، هاوپه‌یمانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سوننه‌یه، 41 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاسۆشیتدپرێس، بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و دو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی ده‌كرد كه له ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10-10-2021 بون.
له هه‌ڵبژاردنی 2018، كاتێك هاوپه‌یمانی فه‌تح توانی 48 كورسی به‌ده‌ستبێنێت، زۆرێك له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی سیاسی كران و هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تدا ده‌سه‌پاند.
هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ ئەنجامدرا؟
- هه‌ڵبژاردنی 10-10 له
دوای كوشتار‌و گرتن و راوه‌دونانی هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ری ناڕازی و
رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هات کە دژ بە چه‌نده‌ها
دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و دواتریش هه‌ژمونی
ئێران به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق هاتنە سەر شەقام.
له 25ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری
ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندان،
خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی عێراقی
گرتەوه.
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی عادل
عه‌بدولمه‌هدی له 30 تشرینی دوه‌می هه‌مان ساڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران پێداگربون له‌وه‌ی له زوترین كاتدا هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌رفه‌ت بكرێته‌وه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌نگه
سه‌ربه‌خۆكان و كه‌مكردنه‌وه رۆڵی حیزبه گه‌وره‌كانی شیعه له
په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 31ی ته‌موزی 2020 مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق 6ی حوزه‌یرانی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت، دواتر لەسەر پێشنیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ
10-10-2021 دیاریكراو حكومه‌تیش پابه‌ندبونی خۆی راگه‌یاند به
واده‌كه‌وه.
به‌ڵام له‌پاش كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كانیش، گروپه میلیشیاكانی
سه‌ر به ئێران له كوشتن و راوه‌دونانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگانی مه‌ده‌نی
نه‌وه‌ستان، زیاتر له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكایان
تۆمه‌تبار ده‌كرد به دروستكردنی خۆپیشاندانه‌كان و روخاندنی
حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه جێ دڵخوازی ئێرانییه‌كان بو.
لەم هەڵبژاردنە، خۆپیشاندەرانی ناڕازی و سەدرییەکان کە تەئکید لەوە دەکەنەوە مەرجەعیەتی ئەوان عێراقە، کاریان بۆئەوە دەکرد زۆرینەیەکی وەها بەدەستبهێنن، کە
سەرۆکایەتی حکومەتیان بۆ مسۆگەر بکات.
- ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه 23-3-2021 بڵاویكرده‌وه وتی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق، ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی و رێگه‌دان به چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه‌كه‌دا، متمانه زیاد ده‌كات و رێگرده‌بێت له به‌شداریكردنی سنورداری ده‌نگده‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 رویدا‌و بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه بۆ په‌رله‌مان سه‌ربكه‌ون كه له ژێر كاریگه‌ری ئێراندان.