دواین هەواڵ

کلتور‌

 09/10/2021

نمایشکردنی شانۆگەریە جیهانیەکان یان دەقە کوردیەکان؟

سدیق عەزیز

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا لە مڕۆدا ئێمە پێویستیمان بە دەقی شانۆی جیهانی هەیە یان دەقە شانۆیی کوردی؟ ئایا کامیان زیاتزلە خزمەت ئەمڕۆی شانۆی کوردیدایە؟

بۆ وەڵامی جۆرێک لەم پرسیارەنە، هەمیشە بەر دوو ڕاو بۆ چوونی جیاواز دەکەوین، کە هەندیك پێیانوایە کە دەبێت زیاتر گرنگی بەدەقی کوردی بدەین و هەندێکیش زیاتر لەگەڵ دەقە جیهانیەکاندان. هەر شانۆکارێک خاوەن هەربڕیارێک بێت و کامیانێ پێ باشتربێت،دەبێت لە تڕوانینێکی سادەو لە ژێر کارێگەری هەستێکی نەتەوایەتیدا نەبێت.

من جیاواز لەهەر دوو ئەو دوو بۆچوونە جیاوازە بیردەکەمەوە، تێروانینم ئەوەیە کە دەرهێنەر بۆ‌ هەڵبژاردنی هەردەقێک شانۆیی جیهانی بێت یان کوردی ،دەبێت ئەو دەقە کاریگەری لەسەر دنیابینی و خەیاڵ و تێروانینی دەرهێنەرهەبێت.

ئەو دەقە تا چەند دەرهێنەر دەکات خاوەن گووتارێکی تایبەتی و دنیابینیکی جیاواز لەنووسەر ،تا چەند دەبێتە خاوەن خوێندەوەی تایبەت لە ڕووی کەلتوری و سیسۆلۆژیە.دەرهێنەر تا چەند دەتوانێت فەزایەکی شانۆیی و نمایشێکی ئاست بەرز بخولقێنێت.بەدەر لەم تێروانین و بیرکردنەوەیە بۆ دەق و نمایش،هەردەقێکی هەڵبژێریت دەبێتە ماییەی شکست و گاڵتەجاڕی،جا شانۆگەری جیهانی بێت یان کوردی.

من ناتوانم دەقێکی کوردی هەڵبژێرم تەنها لەبەر ئەوەی لەمرۆدا شانۆیی کوردی پێوسیتی بە دەقی شانۆی کوردی هەیە، من ناتوانم خەیاڵ و فەنتازیا و دنیابینی خۆم قفڵ و سنورداری بکەم ،تەنها لەبەر ئەوەی شانۆیی کودری و بینەری کورد پێویستی بەدەقی شانۆیی کوردی هەیە، من ناتوانم بڵێم تا دەقێ شانۆیمان نەبێت نابێنە خاوەن شانۆیەیەکی خۆمان ،لەگەڵ هیچ لەو فێستڤاڵانەش نیـم و نەبووم کە بەناوی فێستیڤاڵ بۆ دەقی شانۆیی کوردی کراوەو دەکرێت.

ئایا ئێمە دەقی شانۆی کوردیمان هەیە؟ ناکرێت و نابێت دوو تاسێ نووسەری کورد بکەینە بنەما بۆئەوەی ئێمە بڵێین دەقی شانۆی کوردیمان هەیە،هیوادارم نووسەرەکان لێمان زویزر نەبن.

ئەوەی کەسەیر پرسیارە لەلام، هێندەی ئاگاداربم چەند پێشبڕکێیەک بۆ دەقێ شانۆیی کوردی کراوە،تا ئەوەی یەکەم و دووهەم و سێهەم خەڵاتیان وەرگرتووە، دەی کە ئەم دەقانە خاوەن خەڵاتن، بۆ تا ئێستا یەک دەق لەوانە نەخرانە سەر شانۆ؟ ئایا یەکێک لەو دەقانە دەرهێنەرێکی نەجوڵاند و نەیکردە خەوان خەیاڵ و ڕوئیایەک کە بخرێتە سەر شانۆ؟
پرسیاریکی دیکە ئەوەیە ئایا دەرهێنەر دەیەوێت تەنها دەقێک بخاتە سەر شانۆ،یان دەرهێنەر دەیەوێت ڕوئیاو گوتاری خۆی بەیان کات؟

مەبەستم زیاتر لەو پرسیارە ئەوەیە،کە زۆر جاران دەرهێنەر بەدوای دەقێکدا دەگەڕیت کە بۆ فێستڤاڵ بێت، یان لەگەڵ مەرجەکانێ فێستیڤاڵ یەک بگرێتەوە،ئایا دەرهێنەر لەم جۆرە کارانەداخۆی چۆن دەبینێتەوە؟ بە بڕوای من ئەم جۆرە دەرهێنەرانە تەنها کارێک دەکەن وەک چالاکیەک،نەک داهێنان و خاوەن ڕوحێکی شانۆیی. لەلایەکی تریشە هەندیك دەر‌هێنەر بەدوای شانۆگەری مۆنۆدرامادا دەگەڕێن،لەبەر ئەوەی مەسرەفی کەمەو هاتوو چۆی ئاسانە،ئایا تەنها لەبەر ئەم دووخالە تۆ وەک دەر‌هێنەر دەبێتە خاوەن گوتار و ڕوئیا و دنیایی بینی بۆدەق؟

هیوادارم شانۆکاری کورد لەبەر هەندیك خاڵی سادەوساکار و دوور لەبنەمای زانستی و هونەری شانۆیی،خۆی نەخاتە ئەو بازنە داخراوەی کە بەناوی دەقی شانۆیی کودری، مۆنۆدراما و کارێک بۆ فێستڤاڵ خۆی قفلکات و دوایش بەناوی خزمەت بەشانۆ و دەقی شانۆیی کوردی بە میلەتی بفرۆشێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP