ڕانانی: باوكی ڕه‌هه‌ند
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبه نایابانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه. كتێبه‌كه باس له دیوه شاراوه و نادیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه بریتییه له سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات. ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه، به شێوه‌یه‌كی زانستی و باشتر له چه‌مكی ده‌سه‌ڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ده‌سه‌ڵات، جگه له دیوه ئاشكراكه‌ی، جگه له‌و دیوه‌ی كه ڕۆژانه له ڕێگه‌ی میدیاكانی و ڕۆژنامه‌كانی و بڕیاره‌كانییه‌وه ده‌یبینین،
دیوێكی دیكه‌ی هه‌یه كه نابینرێت و به ئاسانی ده‌ركی پێناكه‌ین. دیوێك له‌ژێره‌وه كارده‌كات و به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی ڕێكده‌خات. ئه‌ویش ئه‌و سایكۆلۆجیایه‌یه كه له ناخی ده‌سه‌ڵاتدا بوونی هه‌یه و له‌وێدا خۆی مه‌ڵاسداوه.
نووسه‌ری كتێبه‌كه، له‌و ده‌روازه گشتییه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێده‌كاته‌وه، جه‌خت له خاڵێكی گرنگ ده‌كات، خاڵێك كۆی كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، بگره ده‌توانین بڵێین سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كتێبه‌كه كه شه‌ش به‌شه، له ده‌وری ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییه ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات، ده‌چێته چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌ی سایكۆلۆجیا.
له‌م باره‌یه‌وه و هه‌ر له لاپه‌ڕه 9 كتێبه‌كه‌دا، باس له‌وه ده‌كات، وه‌ك چۆن منداڵ و هه‌رزه‌كار و ئافره‌ت و جه‌ماوه‌ر، خاوه‌نی سایكۆلۆجیای تایبه‌ت به خۆیانن و كه‌م تا زۆر نادیاره.
وه‌ك چۆن گروپ و ده‌سته و تاقم و پیاوانی ئاینی، سایكۆلۆجیای خۆیان هه‌یه و تاڕاده‌یه‌ك په‌نهانه. به هه‌مان شێوه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم، ده‌سه‌ڵاتیش سایكۆلۆجیای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. لێره‌وه دانه‌ری كتێبه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی كتێبه‌كه‌وه، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ده‌سه‌ڵات، دوو دیو، دوو ڕوو، دوو سیمای هه‌یه، ڕوویه‌كی دیار و ئاشكرا و بینراو كه بریتییه له‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه پیاده‌ی ده‌كات. به‌ڵام دیوه نادیار و شاراوه‌كه‌ی بریتییه له‌و سایكۆلۆجیایه‌ی كه له هه‌ناویدا ئاماده‌یی هه‌یه.
ئاشكرایه هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به بوونی خۆی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێك بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بخاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به گروپ و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات و ڕه‌زامه‌ندی و لایه‌نگیرییان به‌ده‌ست بێنێت، بۆ به‌خشینی ڕه‌وایه‌تی به مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی و درێژه‌دان به كاروچالاكییه‌كنی، له‌سه‌ریه‌تی هه‌ڵگری جۆرێك له ئایدۆلۆژیا بێت. ئایدۆلۆژیایه‌كی دیار و بینراو كه ده‌سه‌ڵات لێیه‌وه هه‌وڵده‌دات، له هه‌مو كایه‌كانی ده‌وڵه‌تداریدا و له ده‌زگا فه‌رمییه جیاوازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یدا، پراكتیكی بكات.
هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێك ده‌یه‌وێت له میانه‌ی پیاده‌كردنی ئایدۆلۆژیاكه‌یه‌وه، به كۆمه‌ڵگاكه‌ی بڵێت چی گرنگه و چی ده‌كات و چۆن ده‌یكات، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چییه و كام كایه پێویستی به هێنانه پێشه‌وه‌یه و كام كایه‌ی دی، ده‌كرێت له ڕیزبه‌ندی ئه‌وله‌ویاته‌كاندا، بخرێته دواوه. ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات، تا ئاستێكی دیاریكراو، تا ڕاده‌یه‌كی تایبه‌ت، شوناسی ده‌سه‌ڵاته‌كه دیاری ده‌كات، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دینییه یان نا دینییه، دیموكراسه یان نه‌خێر، پاشایه‌تییه یان كۆماری.
به‌ڵام وه‌ك نووسه‌ری كتێبه‌كه له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵات ته‌نها كار به ئایدۆلۆژیاكه‌ی ناكات، واته ده‌سه‌ڵات ته‌نها یه‌ك ڕووی نییه كه بریتییه له ئایدۆلۆژیاكه‌ی و ڕووه دیاره‌كه‌ی. به‌ڵكو له پاڵ و شان به شانی ئه‌و ڕووه، ڕوویه‌كی دیكه‌ی هه‌یه كه شاراوه‌یه و بریتییه له سایكۆلۆژیاكه‌ی.
ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌م ڕووه‌ی خۆی بشارێته‌وه، بۆچی؟ چونكه ئه‌م ڕووه بریتییه له‌و حه‌ز و ویست و پاڵنه‌ره ده‌روونیانه‌ی كه ڕۆڵێكی گرنگ له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گێرن. زۆرجار ئه‌م ڕووه په‌نهان و نادیاره‌ی ده‌سه‌ڵات، ڕۆڵێكی تابڵێی گرنگ ده‌گێڕێت له داڕشتن و ڕه‌نگڕێژكردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و كۆمه‌ڵگا.
جار هه‌یه ئه‌م دیوه نه‌بینروه‌ی ده‌سه‌ڵات، سه‌رچاوه‌ی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك ئایدۆلۆژیاكه‌ی و ڕووه دیاره‌كه‌ی. ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی له ڕیگه‌ی ئایدۆلۆژیاوه-له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت- ناتوانێت گوزارشتی لێ بكات، هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ی سایكۆلۆژیاكه‌یه‌وه گوزارشتی لێ بكات و ئه‌گێزه ناوه‌كییه‌كانی خۆی پێ تێر بكات.
ترسناكی ئه‌م ڕووه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه، سایكۆلۆژیای كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار، كه‌سی به‌رپرس، ده‌چێته شوێنی بڕیاردانی ده‌سته‌جه‌می و هه‌مو جۆره گفتوگۆ و دیبه‌یتێك ڕه‌تده‌كاته‌وه. كه‌سی حاكمی وڵات، ته‌نها گوێ له ده‌نگی ناو ناخی خۆی ده‌گرێت، ته‌نها سایكۆلۆژیای خۆی ده‌كاته پێوه‌ر بۆ بڕیارادان و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
زۆرجار ئه‌و سایكۆلۆژیایه بارگاوییه به ڕق و كینه و حقدی میژووویی، هه‌ر بۆیه حوكمڕانی له‌و شێوه‌یه، پڕ ده‌بێت له كێشه و ململانێ و قه‌یرانی هه‌مو جۆر.
دواجار ئه‌م كتێبه هه‌رچه‌نده ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1999 بڵاوبووه‌ته‌وه و كتێبێكی قه‌باره بچوكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگێڕانی بۆ كوردی و بڵاوبوونه‌وه‌ی به زمانی كوری، دوای بیست و دوو ساڵ له ده‌رچوونی، شایه‌نی ده‌ستخۆشییه.
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌مه ڕه‌شه‌ید-ه‌وه به زمانێكی كوردی پاراو، كاری وه‌رگێڕانی بۆ كراوه، قه‌باره‌ی كتێبه‌كه به كوردی 182 لاپه‌ڕه‌ی بچووكه و نرخی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره.