هەرێم نیوز
سندوقی نێودەوڵەتیی
دراو پشێبینییەکانی خۆی بۆ گەشەی ئابووریی جیهان لەمساڵد دابەزاند.
کریستالینا جۆرجێڤا،
بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانی چەندین شەپۆلی کۆرۆنا
و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و هەروەها گەورەبوونی قەبارەی قەرزەکان، پێشبینی دەکەن
ئابووریی جیهان لەمساڵدا کەمتر لەوەی پێشبینیان کردبوو گەشەبکات.
پێشتر سندوقی نێودەوڵەتیی
دراو پێشبینیکردبوو ئابووریی جیهان لەمساڵدا بە رێژەی 6٪ گەشەبکات، بەڵام ئێستا جۆرجێڤا
دەڵێت، بەردەوامیی پەتای کۆرۆنا مەترسی بۆ بووژانەوەی ئابووری دروستکردووە.
ناوبراو رایگەیاند، هێشتا وڵاتی زۆر هەن کە بەئاسانی دەستیان ناگات بە بڕی گونجاوی
ڤاکسینەکان.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
سندوقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاند، لە راپۆرتی هەفتەی داهاتوویان کە بڵاویدەکەنەوە
سەبارەت بە داهاتووی ئابووریی جیهان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە وڵاتانی پێشکەوتوو تاوەکو
کۆتایی ساڵی 2022 دەگەڕێننەوە بۆ قۆناخی پێش کۆرۆنا، بەڵام وڵاتە تازەگەشەسەندووەکان
کاتی زیاتریان دەوێت کە رەوشی ئابوورییان بگەرێتەوە بۆ پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا.