هەست کردن بە ئازار لە کاتی سێکس بۆ چەندین هۆکار دەگەرێتەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
نەبوونی چەورکردن:
کاتێک خانمێك دەچێتە تەمەنەوە، بەتایبەت لەدوای تەمەنی بێهیوایی، رێژەی چەورکردن لە جەستەی کەمدەکاتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ وشكبوونەوەی کۆئەندامی زاوزێ، ئەگەر شانەکانی ئەو بەشەی جەستە بەباشی چەورنەبن، ئازار لەکاتی سێكس دروستدەبێت، دەئاوسێن و دەخورێن.
نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان؟
هیچ کاتێك نابێت نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان پشتگوێبخرێن، چونکە رەنگە یەکێك بن لە هۆکارەکانی ئازاری کاتی سێكس، بۆیە بەزوویی سەردانی پزیشك بکە و دوای پشکنین چارەسەر وەربگرە.
نەمانی هاندان و وروژاندن:
کاتێك باسی سێكس دەکرێت، ژن و پیاو جیاوازن و لەسەر جێگە هەستی جیاوازییان هەیە، پیاوان تەنیا 5 خولەکیان بەسە بۆ ئەوەی بە تەواوی بوروژێن، بەڵام خانمان لانیکەم 15-20 خولەکیان پێویستە، تاکو ئامادەبن بۆ سێكس.
نەخۆشی؟
چەندین نەخۆشی هەن وات لێدەکەن تۆ هەست بە ئازار بکەیت لەکاتی سێكس کردن، لە بڵاوترینیان قەبزی، شێرپەنجە جیاوازەکان و هەوکردنی دیواری منداڵدانن.
ئەگەر هەریەکە لەم نەخۆشییانەت هەبوو ئەوا سەردانی پزیشك بکە.
خاوێنی ئەندامی زاوزێی:
ئەندامی زاوزێی ژن، پێویستە بەردەوام بە خاوێنی رابگیرێت، هەروەها دەبێت بەردەوام دڵنیابیت لە دووربوون لە هەوکردن و نەخۆشییەکانی دیکە، سابوونی دژە بەکتریا بەکاربهێندرێن، چونکە یارمەتی خاوێنکردنەوە و دووربوون لە بەکتریاکان دەدات.
هەستیاری:
هەندێك هۆکار هەن بۆ هەستیاری لەکاتی سێكس، پێویستە بەردەوام خۆت بپارێزی و وریا بیت، چوونکە تەنانەت هەندێك خانم بۆ تۆواوی پیاوان هەستیارن، ئەگەر ئەمەت هەبوو پێویستە هەوڵبدەی لێی دووربیت.