دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 24/09/2021

دوای 12 ساڵ ئیبراهیم تاتڵیسەس هاتەوە سەر ستەیج بۆ کۆنسێرت

دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوە لە سەر ستەیجی گۆرانی وتن، ئیبراهیم تاتڵیسەس دووبارە بە هەوادارانی شادبووەوە.

ئیبراهیم تاتڵیسەس، کە نازناوى "ئیمپراتۆری" لێنراوە، دوای دابڕان بۆ ماوەی 12 ساڵ، لە چوارچێوەی "کۆنسێرتە کراوەکانی پاراف کوروچەشمە" کۆنسێرتێکی پێشکەشکرد.

کۆنسێرتەکە، کە لەلایەن Poll Production رێکخرابوو، دیکۆرێکی تایبەتیان بۆ تاتڵیسەس ئامادەکرد و ئۆرکێسترایەکی گەورەش لە پشتيەوە ئامادە بوو.

تاتڵیسەس، لەگەڵ سەرکەوتنی بۆسەر سەکۆی کۆنسێرتەکە، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کۆنسێرتە وەکو بردنەوەى یارییەکی بەخت وابووە بۆی و وتی، "ئەگەر خودا وتی: بەندەکەم بڕۆ کەس ناتوانێت بڵێ بوەستە؛ هەموو شتێک لە خوداوە دێت. ئێوەم خۆشدەوێت، رێزتان لێدەگرم، دڵخۆشم".

تاتڵیسەس، تاوەکو نیوە شەو لەسەر سەکۆی کۆنسێرتەکە مایەوە کە لە دوو بەش پێکهاتبوو، ئەوەی راگەیاند کە دەتوانێت تاوەکو بەیانی گۆرانی بڵێت.

تاتڵیسەس، گۆرانییەکانی، "هایدی سۆیلە"، "بەبەيیم"، "کاڤور باڵکلاری"، "ئێولەرین ئۆنوندە بۆیاڵی دیرەک"، "یاڵنزم" و "نە سێڤدالار یاشادم" و چەندین گۆرانیی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

کۆنسێرتەکەی تاتڵیسەس، کە بووە جێگەی بایەخی زۆربەی میوزیکدۆستان، هەریەک لە هونەرمەندان شەفەک سێزەر، گۆرانیبێژ گولبەن ئەرگەن و دیلان چتاکی کچی تاتڵیسەس و چەندین کەسی دیکەی جیهانی هونەر و میوزیک ئامادەیبوون.

بلیتی کۆنسێرتەکەی ئیبراهیم تاتڵیسەس، چەند رۆژێک پێش ئێستا تەواو بووە. لە رۆژانی 24 و 25ی ئەیلوولیش کۆنسێرتی کراوەی کوروچەشمەش بەڕێوەدەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP