دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/09/2021

دەنگۆى تەقەکردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانى ڕەتدەکرێتەوە

هەرێم نیوز
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەنگۆى تەقەکردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جێگیری سەرۆکوەزیران ڕەتدەکاتەوە.

 دوای ئەوەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی روداوی راگەیاند، "لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لێمانەوە و ئێمە گوێمان لێنەبووە، کاتێک لە رانیە گەڕاینەوە ئەوکاتە زانیمان تەقە کراوە".

ئەمڕۆ سێشەممە 14-09-2021 قوباد تاڵەبانی، جێگیرى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانە، بە مەبەستی بانگەشەکردن بۆ کاندیدانى هاوپەیمانێتییەکە سەردانی رانیەی کرد.

لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە گوایە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP