دانەر ئەسڵان
کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی زەبەلاحی دروست کردنی جلو بەرگ و تەواوی پێداویستییە وەرزشییەکان لە جیهان سەرەڕای ئەوەی بۆندی لەگەڵ دۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش نییە بەو پێیەی بۆندی کریس لەگەڵ ڕکابەرەکەی ئەدیداس واتا کۆمپانیای نایک ئەمریکی یە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ئەدیداس توانی قازانجێکی خەیاڵی لە پای فرۆشتنی درێسەکانی دۆن بکات.
لە ماوەی ڕابردوودا کاتێک ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد کۆمپانیا کە بە بڕی 13 مليۆن پاوەند درێسی نوێی دۆنی چاپ کرد و خستییە بازاڕی مانچستەرەوە کە لەو کاتەدا خواست لە سەر کڕینی لەوپەڕی بوو هەواداران سەرەیان بۆ گرت بوو تا ئەمڕۆش فرۆشتنی درێسەکەی خواستێکی خەیاڵی لە سەرە.
لەو بارەیەشەوە adidas ئاشکرای کرد کە لە پای فرۆشتنی درێسەکەی دۆن بڕی 187 ملیۆن پاوەندی قازانج کردووە کە لەو بڕە پارەیەش 13 ملیۆن پاوەندی پشکی یانەی مانچستەر یونایتدە و ڕادەستیان کراوە.
ئێستا مانچستەر باڵانسی هاوتایە دۆنی بە 13 ملیۆن کڕی و 13 ملیۆنی لە پای فرۆشتنی درێسەکەی بۆ گەڕایەوە تا ئەمڕۆ ئیتر چەندی تر وەربگرێت بۆ لەمەودوا قازانجە.