دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/09/2021

حیزبى دیموکرات: فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێرانمان خستۆتە خوارەوە

هەرێم نیوز

حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى سوپاى پاسدارانیان خستۆتە خوارەوە.

 هێزەکانى پێشمەرگەى دیموکرات، دوێنێ پێنجشەممە، فرۆکەیەکى درۆنیان لە سنورى باڵەکایەتى لە سیدەکان خستووەتەوە خوارەوە.

فڕۆکەکە بەر لەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خراوەتە خوارەوە و هێرشەکەی پوچەڵکراوەتەوە.

دوو ڕۆژە كۆماری ئیسلامی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی لە بەرزاییەکانى ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان دەكات و تا ئێستاش چەندین جار داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە  حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لە هەرێم دەربكات و جەختی لەوەكردۆتەوە هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP