دواین هەواڵ

عێراق‌

 31/07/2021

مالیکی هانی لایەنەکان دەدات بەشداری هەڵبژاردن بکەن

پیرۆزبایی لەو حزب و قەوارە سیاسییانە کرد، کە بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن

هەرێم نیوز
نوری مالیکی، هانی لایەنەکان دەدات بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و پیرۆزباییش لەو لایەنانە دەکات کە بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن.


لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پیرۆزبایی لەو حزب و قەوارە سیاسییانە کرد، کە بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن.

مالیکی هانی لایەنەکانیدا "بۆ گرتنەبەری کێبڕکێی شەریفانە، لەپێناو خزمەتکردن بە نیشتمان".

لەلایەکی دیکەوە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان 150 شارەزایی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن رەوانەی عێراق دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا 25 حزب و قەوارەی سیاسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كشاونەتەوە. هەندێك لە چاودێران هۆكارەكەی بۆ نەبوونی متمانە بە پرۆسەی دەنگدان لە سایەی میلیشیاكان دەگێڕنەوە و هەندێكیش پێیانوایە ترسیان هەیە لەوەی دەنگی پێویست بەدەست نەهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP