دانەر ئەسڵان
لە نێوان دژ و پشتگیری داو پاش یەک ساڵ لە دواخستن دواجار ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بە ڕەسمی دەستی پێ کرد کە تیایدا لە نێوان ٢٣ - ٧ تا ٨ - ٨ یارییەکان و کێبڕکێکان بەڕێوە دەچن.
لە پێش دەست پێ کردنی ئاهەنگەکە کە ماوەی زیاتر لە ٢ سەعاتی خایاند ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی جاپۆن دژی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیاد لەم کاتە هەستیارەی جیهاندا خۆپیشاندانیان ئەنجام داو داوای ئەوەیان کرد کە بەڕێوە نەچێت بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا جارێکی تر لە وڵاتەکەیاندا.
بە هەر حاڵ ئۆڵۆمپیاد بە ڕەسمی دەستی پێ کرد و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندان کێبڕکێ و ململانێی گەرم دەبینین لە نێوان پاڵەوانەکان و هەڵبژاردە ئۆڵۆمپییە جیاجیاکانی وەرزشە جیا جیاکاندا.