سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کوردستان
23/07/2021
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
هەرێم نیوز
وته‌بێژی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رایگشتی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانیان و رێگاناده‌ن، ناویان بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربهێندرێت.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌بێژێك به‌ناوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگه‌یاندوه، لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له‌ئه‌ركه له پێشینه‌كانیان، دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربهێندرێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بوبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رایگشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه، هاوكات رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت".
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رایگشتی
هاونیشتمانییانی به‌ڕێز
دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریی ورده و به نهێنی و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه له په‌راوێزی هه‌ندێ پێشهات، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له دژی پرۆسه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌ستی پێكردوه. هه‌ندێ لایه‌ن به مه‌رامی زیان گه‌یاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگا تێكۆشه‌ره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه.
ئه‌وه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوه‌نی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه، جێده‌ستی له پاراستنی ئه‌زمونی حوكمڕانیی هه‌رێم و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا به‌رجه‌سته و باڵایه. كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله ناویشیاندا پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه تیرۆر، قاڵبوی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه جێبه‌جێبكه‌ن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له پێناو دابینكردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر، به‌شێكه له شانازییه‌كی مێژویی و به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان. به‌شدارێكی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه دژ به تیرۆر، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه له سه‌رخستنی جه‌نگی جیهانیی دژ به تیرۆر و له پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایه‌تی قوربانیی داوه، و به خوێنی شه‌هید و بریندار و شاره‌زایی و پشودرێژیی ئه‌فسه‌ره‌كانی، سه‌دان نه‌به‌ردی مێژویی پڕ شانازی بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كردوه.
به‌م رونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری . دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بوبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه. هاوكات رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكی
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
23-7-2021
هەواڵی پەیوەندیدار
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکات: دەستکەوتێکی مێژووییە دوای ٤٠ ساڵ
15 کاتژمێر پێش ئێستا
جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا هێرش بۆ سەر پێشمەرگەی شەرمەزار کرد
23 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار بەهۆی دزیکردن لە سندوقی خێریی مزگەوتێک لە هەڵەبجە
هەواڵی زیاتر
3 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێم ڕێنوێنیی نوێ بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکان بڵاودەکاتەوە
3 رۆژ پێش ئێستا
شێخ محەمەد بن زاید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
4 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بەرەو هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نا"
2
18 کاتژمێر پێش ئێستا
ئێران لەوانەیە مەترسیدارتر بێت.!
3
5 رۆژ پێش ئێستا
شوان داودی هۆشداری لە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ تێپەڕاندنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات
4
4 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
5
3 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێم: خوێندنی ناو پۆل ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین
6
7 رۆژ پێش ئێستا
هەولێر بەرەو شارێکی سەوزتر؛ هەڵمەتی چاندنی ١٢٧ هەزار نەمامی خۆماڵی دەستیپێکرد
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP