دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 06/07/2021

زانایان ئاسەواری دایناسۆرێکی نوێیان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزییەوە

هەرێم نیوز

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( بی بی سی نیوز) ، زانایان ئاسەواری دایناسۆرێکی نوێیان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزییەوە کە مێژویی بونی لەسەر زەوی بۆ 125 ملیۆن ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە.

پاشماوەی ئێسکوپروسکی دایناسۆرەکە لەناو تاشەبەردی دەریاکان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزراوەتەوە. بەوپێیەی شەویلگەکانی لەبەشی سەرەوەی کەشتی گالیۆن دەچێت، دایناسۆرەکە ناوی ( گالیۆنۆسۆرس)ی لێنراوە و پێدەچێت قەبارە و کێشی هێندەی کەنغەرێکی بچوکی ئوستورالی بوبێت کە پێیدەوترێت ( واڵەبی).

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە ددانەکانی تیژنین و پێدەچێت دایناسۆرێکی روەکخۆر بوبێت، بەوپێیەش قاچەکانی پێشەوەی زۆر بچوک بوە و بەکارینەهێناوە، دایناسۆرێکی زۆر بچوک بوە، بەڵام کلکێکی درێژی هەبوە. ئەم دۆزینەوە نوێیەی جیهانی دایناسۆرەکان لە جۆرناڵی ( پالیۆنتۆلۆجی) بڵاوکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP