دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21/06/2021

پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

هەرێم نیوز
بانکی "bank of America" ئەمریکی  پێشبینی دەكات لەسەرەتای ساڵی 2022،نرخی نەوتی برێنت بەشێوەیەكی بەرچاو برزببێتەوە و نرخی هەربەرمیلێك بگاتە 100 دۆلاری ئەمریکی .  

بانکی "bank of America" ئەمریکی لەسەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، هێما بۆ ئەوەدەكات كە زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەهۆی هەڵگرتنی 
ڕێکارەکانی تایەبەت بە کۆرۆنا یە لە جیهاندا و ئەم زیادبوونەش لەسەر نەوت بەهۆی زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکانەوە.

پێشتریش بانگی گۆڵدمان ساكس ڕایگەیاند بوو كە لەكۆتای ئەم ساڵ  نرخی نەوت دەگاتە 80 دۆلار.

بەپێی پێشبینی هەموو ناوەندە ئابورییەكان نیوەی دووەمی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی ئایندە خواستێكی گەورە لەسەر نەوت دروست دەبێت 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP