دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 14/06/2021

بۆچی ژیانی ئێمە ناگۆرێت ؟

 بێگومان هۆکار گەلێکی زۆر هەن دەستیان لە ناو دەستی یەک ناوەو بوونەتە بەربەستی دژواری بەردەم گۆڕانکاری ژیانی ئێمە. بەڵام من دەمەوێت باسی هۆکارێکی سەرەکی و هەڵخەلەتێنەر بکەم کە کەم کەس زانیاریان لەسەر هەیە. شتێک هەیە بە ناوی (( هیوای نێگەتیڤ )) ئەم جۆرە هیوایە لە رووخسار جوانە بەڵام گەورەترین بەربەستی بەردەم مرۆڤیشە.

هیوای نێگەتیڤ جۆرێک بیرکردنەوەی ئەرێنیە کە کەسەکە دادەنیشێت و چاوەرێی درووست بوونی گۆڕانکاری دەکات.

واتە لەلای خۆیەوە هیوای هەیە،بەڵام تەنها هیوایێکە کە دڵی خۆش دەکات و کاتی لێ ئەکوژێت.

ئەم جۆرە دڵخۆشبوونە گرنگە هەبێت،بەڵام کاتێک ئێمە هەوڵمان هاوکات بێت لەگەڵی. تاکەکان گیر ئەخۆن بە تەڵەی هیوای نێگەتیڤ،چاوەرێی پاڵەوانێکن،چاوەری فریادرەسێکن،چاوەرێی رووداوێکن ژیانیان بگۆڕێت رزگاریان بکات.

تاکەکان لە هیوای نێگەتیڤ جۆرێک سیناریۆی مەنتیقیان هەیە،بەڵام ئەم سیناریۆیە نووسراوێکەو بەس.

تاکەکان دەبێت ئاگاداری ئەم تەڵەیەبن،چونکە هۆکارێکە بۆ لە دەستدانی کات و دەرفەتەکان. ئێستا تۆش کەمێک بیر بکەوە بزانە ئێستا لەم تەڵەیەدا گیرت خواردووە یان نە. هاورێکەم تۆ بەرپرسیاری گۆڕانکاری ژیانتی.

نزار شانەدەری



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP