هەرێم نیوز
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،
لەراپۆرتێكدا باسی پێشلكردنی مافەكانی كورد دەكات لەئێران و دەڵێت: لە ساڵی
2020دا لانیکەم 69 کورد لەسێدارەدراون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی
نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکدا کە بۆ 47 مین خولی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی
مافی مرۆڤ ئامادەی کردووە، ئاماژەی بەوەكردووە،" لە ساڵی 2020دا لانیکەم 69
کورد لەسێدارەدراون و لەو ساڵەدا دادگەکانی ئێران سزای لەسێدارەدانی 10 بەندکراوی
سیاسی کوردیان پەسەندکردووە بە تۆمەتی وەکو دژایەتیکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران،
دژایەتیکردنی خوا و ئەندامێتیی لە گرووپە سەلەفییەکان."
لە راپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە
یەکگرتووەکان ئەوەشهاتووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2021 زیاتر لە 100 چالاکوانی مەدەنی
کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەدەستبەسەرکراون و بەشێک لەوان چارەنووسیان
نادیارە.
گۆتێرێس لەبارەی پێشێلکردنی مافی
پێکهاتەکانیشەوە ، هێما بۆ دەستبەسەرکردن و سزادانی دوو ژنە چالاکوا نی کورد لە
سنە و کرماشان دەكا بە ناوەکانی زارا محەممەدی و ئانیسا جەعفەری، بەهۆی ئەوەی کە زمانی
کوردییان فێری خەڵک کردووە و کاریان لەسەر پەرەپێدانی کولتووری نەتەوەکەیان کردووە.
لەڕاپۆرتەكەی سکرتێری گشتی نەتەوە
یەکگرتووەکان باس لە تووندوتیژی هێزەکانی ئێران دژ بە کۆڵبەران کراوە و كە زۆر
زیادی کردووە و جێگەی نیگەرانییە و گۆتێرێس دەشڵێت:" لە پارێزگا هەژارەکانی
ئێراندا دەورووبەری 70 هەزار کەس کۆڵبەری دەکەن، کە زۆربەیان کوردن".