دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2021

دادوەر گۆران بەرزنجی:گەڕاومەتەوە سەركارەكەی خۆم

هەرێم نیوز
ئەو دادوەرەی، دژی لێبڕینی موچە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کردبوو ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر چۆتەوە سەركارەكەی خۆی.

دادوەر گۆران بەرزنجی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی:" لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و داواکاری زۆری خەڵکی دڵسۆز بەردەوام دەبێت لە کارەکەی."

دادوەر گۆران بەرزنجی،27ی مانگی رابردوو، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،وەک هەڵوێست وەرگرتنێک دژی بەردەوامی لێبرینی موچە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP