سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
09/06/2021
هه‌مدیس قائانی له به‌غدا؟!
هەرێم نیوز
سەرچاوەیەکی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9-6-2021 رایگەیاندوه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە.
میدیاکانی عێراقی لەسه‌ر زاری سەرچاوەیەکی نادیارەوە بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێک گەیشتوەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە".
بەوتەی سەرچاوەکە قائانی رەوشی ئەمنی عێراق بە تایبەتیش گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی تاوتوێ دەکات.
كۆتاجار ئیسماعیل قائانی، له 6-4-2021 دا سه‌ردانی عێراقی كرد، له‌وكاته‌وه‌ی كه قاسمی سوله‌یمانی له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دوه‌می 2020 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا، به‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆیه‌وه ده‌بێته چواره‌م سه‌ردانی بۆ عێراق.
له كۆتا سه‌ردانیدا به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی /ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید/ قائانی چاوی به مسته‌فا كازمی نه‌كه‌وت، به‌ڵام چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حكومی و سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌ی بینی.
له‌وكاته‌دا وابڵاوكرایه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی په‌یوه‌ندی به گه‌ڕی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراقه‌وه هه‌بوه كه له 7-2-2021 ده‌ستیپێكردو دو رۆژى خایاند.
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی رۆیته‌رز، کە 21-5-2021 بڵاوبوه‌وه، ئاشکرایکرد، ئێران سه‌ده‌ها چه‌كداری متمانه‌داری خۆی له زۆربه‌ی گروپه به‌هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ده‌سته‌بژێركردوه بۆئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی بچوكی به‌هێزی دڵسۆزیان لێ دروست بكات، به‌وه‌ش پشتیكردوه‌ته‌وه ئه‌و گروپه گه‌ورانه‌ی له كاتێك له كاته‌كاندا پشتی پێ ده‌به‌ستن.
ئه‌و گروپه بچوكه نهێنیانه، له ساڵی رابوردودا له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌شقیان پێكراوه‌و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌فسه‌ره‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ده‌جوڵێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له دوای كوژرانی قاسمی سلێمانی، هه‌ژمونی ئێران له رێگه‌ی ئیسماعیل قائانی به‌سه‌ر گروپه گه‌وره شیعه‌كاندا كه‌مبوه‌ته‌وه‌و ناكۆكی له نێوانیاندا په‌ره‌ی سه‌ندوه، بۆیه وه‌ك تاكتیكێك، ئه‌و گروپه بچوكانه‌ی دروستكردوه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت یه‌كڕیزییان بپارێزێت و درز نه‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی به ئاژانسه‌كه‌ی وتبو: ئه‌و گروپانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه هه‌یه‌و ته‌نها فه‌رمان له ئه‌وان وه‌رده‌گرن نه‌ك هیچ لایه‌نێكی عێراقی".
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی /میدڵ ئیست ئای/، كه رۆژی هه‌ینی 21ی ئایار بڵاوكرایەوە، ئێرانییه‌كان زۆر توڕه‌ن له فه‌رمانده‌ی گروپه چه‌كداری و سه‌ركرده‌ی گروپه سیاسییه‌كانی شیعه له عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان یاخیبون و خه‌ریكه له ژێر فه‌رمانه‌كانی ئێران ده‌چنه ده‌ره‌وه.
لە راپۆرتەکەدا باسکرابو؛ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ئاشكرایانكردوه، ئه‌م یاخیبونه‌ی گروپه شیعه‌كانی عێراق، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌راڵ حه‌یده‌ر ئه‌فغانی، ئه‌فسه‌ری فه‌یله‌قی قودس كه به‌رپرسه له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، هه‌فته‌ی رابوردو (دەوروبەرى ١٥ى ئایار) داوابکات خزمه‌ته‌كه‌ی بۆ بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و خاكی عێراقیشی به‌ره‌و شاری مه‌شهه‌د جێهێشتوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی.
حەیدەر، هاوکاری قاسم سلێمانی بوە لە رابوردوداو یەکێکە لە ژەنەراڵە گەورەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.
راپۆرته‌كه باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌و گروپانه ده‌یانه‌وێت جۆرێك له سه‌ربه‌خۆییان هه‌بێت و پێیانوایه ته‌نها بوكه‌ڵه‌یه‌كن به ده‌ست ئێرانییه‌كانه‌وه، كه بۆ فشاری سیاسی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو سعودییه له به‌رژه‌وه‌ندی تاران به‌كارده‌هێنرێن.
هاوكات رونكراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له گروپه‌كانی حیزبوڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له پێشه‌نگی ئه‌و گروپانه ده‌بینرێن كه یاخیبونیان پێوه‌دیاره.
له كۆتایی مانگی نیسان، سایتی /المشاریق/، له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه، راپۆرتێك دراوه به رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێیدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له دیارنه‌مانی چوار ملیار دۆلار كه له به قاچاخبردنی چه‌ك و چۆڵ و ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردو ده‌ستخراوه‌و له دوای ئه‌و راپۆرته‌شه‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌و میلیشیانه‌ی به "دز" ناوبردوه.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی ئیسماعیل قائانی له دوا سه‌ردانیدا بۆ عێراق (مانگی نیسانی رابوردو) ئه‌نجامیدا، چاوی كه‌وتبو به فه‌رمانده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌و په‌یامێكی سه‌رزه‌نشت و هۆشداری ئامێزی له عه‌لی خامنه‌ئی-یه‌وه پێگه‌یاندبون سه‌باره‌ت به ده‌رچون له گوێڕایه‌ڵی و پابه‌ند نه‌بون به راده‌ستكردنی پاره به ئێران.
هەواڵی پەیوەندیدار
10 کاتژمێر پێش ئێستا
گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا دۆخى ئاسایشى ئەوروپیەکان تێکدەدات
11 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشنیاری ئەمنیی تەلئەبیب بۆ دیمەشق: قبوڵکردنی ڕێڕەوی ئاسمانی بۆ هێرشەکانی داهاتوو بۆ ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
سوپاى ئیسرائیل هێرشى زەمینى بۆ سەر غەزە دەستپێکرد
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
سۆمۆ: ته‌واوى گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێم ته‌واو كرد
2 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوكردەوە
3 رۆژ پێش ئێستا
دانا عەبدولکەریم: گەشبینم بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە
زۆرترین بینراو
1
4 رۆژ پێش ئێستا
ئێران: تێكدانی ئاسایشی وڵاتەكەمان كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكە دەبێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
تەقە لە بارەگای پارتی لە خورماتوو کرا
3
5 رۆژ پێش ئێستا
گەنجانی نیپاڵ لە ڕێی زیرەکی دەستکرد سەرۆکی حکومەتیان دەستنیشان کرد
4
3 رۆژ پێش ئێستا
مەحمود عەباس: هێرشە دڕندانەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر پێشهاتێکی مەترسیدارە
5
6 رۆژ پێش ئێستا
زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستیپێکرد
6
4 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی عێراق شنگالی کردووەتە بارەگایەکی سەربازی
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP