دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 08/06/2021

هەڵمەت غەریب: دیاریکردنی دینی فەرمی دەوڵەت لە دەستوردا هەڵەیەکی کوشندەیە

  1. پرسی نوسینه‌وه‌ی‌ پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ گه‌رمه‌كانی ناوەندە سیاسی و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانییەكان و شه‌قامی سیاسی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە،به‌وپێیه‌ی‌ دەستور خۆی په‌یوه‌ندیداره‌ بە سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئایینده‌ی‌ نه‌وه‌كانی،راوبۆچونی جیاوازيش هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی‌ ماده‌كانی و رۆڵی شاره‌زایان و رۆشنبیران و نوسەران له‌م پرسەدا گرنگی تایبەتی هەیە، (هه‌رێم نیوز) له‌ ته‌وه‌رێكدا له‌باره‌ی‌هەوڵەكان بۆ نوسنەوەی پرۆژەی دەستوری هەریم و بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئەم پرسە ، راو بۆچونی رۆشنبیران و نوسەران وەردەگرێت.

  2. لە دووەم بەشی تەوەرە كەی هەرێم نیوز، "هەڵمەت غەریب" نوسەرو توێژەری سیاسی بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە
    :
  3.  
  4. هەرێم نیوز: پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری ھەرێم یەکێکە لەو بابەتانەی کە چەندین ساڵە بۆتە گرکوێرەیەک لەنێون لایەنە سیاسیەکان بەبروای ئێوە ناکۆکی و جیاوازییەکان لە چییەوە سەرچاوەیان گرتووە؟
  5.  
  6. هەڵمەت غەریب: ناکۆکیە سەرەکیەکان لەسەر چوار شتی سەرەکیە و تائێستاش ئاسۆیەک بۆ رێکەوتن نیە، ئەوانیش بریتیە لە سیستەمی سیاسی هەرێم و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتی سەرۆکایەتی هەرێم و مەسەلەی پێگەی دین لە سیستەمەکەدا و سنوری کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان و مەسەلەی پێکهاتەکان ئەمانە جەوهەری خیلافاتی نێوان هەموو لایەنەکانە و هیچیشیان تا ئێستا لەسەر ئەم چوار مەسەلەیە قسەی جدی نەکردووە.
  7.  
  8. هەرێم نیوز: بە ڕای شارەزایانی ناو خۆیی و بیانی دەستورێک بۆ ھەرێم دەبێتە بنەماو مەرجەعێک بۆ کۆی ھێزە سیاسیەکان و پێکھاتە ئیتنیەکانی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام ھەرێم نزیک بە ٣٠ ساڵە بێدەستورە ! دەمەوێت بپرسم زیانەکانی نەبونی دەستوری ھەرێم چیبوون؟
  9.  
  10. هەڵمەت غەریب: زیانەکان زۆرن بەشێکی گەورەی بڵاوبونەوەی نادادپەروەری و گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و پەیوەست نەبوون بە قانونەوە سەرچاوەکەی بۆ نەبوونی دەستور دەگەڕێتەوە کە چاودێر و رەقیبە بەسەر هەموو دەسەڵاتەکانەوە و لەقاڵبیان ئەدات بەرای من هێشتاش نیەتێکی جدی بەدیناکرێت بۆ نوسینەوەی دەستورێک بۆ هەرێم لەلایەن هەندێک هێزی سیاسیەوە.
  11.  
  12. هەرێم نیوز: بۆچونێک ھەیە لەناو ناوەندەکانی میدیاو تەنانەت شەقامی کوردستانیشدا باس لەوە دەکات بونی دەستور ھیچ لە دۆخەکان ناگۆرێت، نمونەی دەستوری عێراق دەھێننەوە و دەڵێن دەستوری عێراق تەنھا مەرەکەبی سەر کاغەزە و لایەنە باڵا دەستەکانی عێراق تەنھا ئەو بڕگانە جێبەجێ دەکەن کە لەبەرژەوەندی خۆيانە، پرسیارەکەی من بەدیاری کراوی ئەوەیە چ مکانیزم و ئالیەتێک لەناو دەستوری ھەرێمی کوردستان پێویستە کە گرەنتی جێبە جێکردنی بەندەکانی دەستور بکات؟
  13.  
  14. هەڵمەت غەریب: دانانی محکەمەیەکی دەستوری لە هەرێم زەمانی پاراستن و جێبەجێکردنی دەستورە چ لەهەرێم یان لەبەغدا لەبردوودا بەغدا محکەمەی دەستوری بەپێی دەستور دروستنەکردبوو، بەڵکو بە سیستەمێک کاری دادگاکەی رێکخستبوو بۆیە گرفتە دەستورییەکانی عێراق زۆربوون، بەڵام پاش دانانی دادگای دەستوری تەسەور ئەکەم پاراستنی بنەماکانی دەستور زیاتر بەدەردەکەوێت . لەهەرێمیش بەهەمان شێوە مەحکەەمەیەکی دەستوری بێلایەن و پیشەییانە ئەتوانی دەستور لە حبری سەر کاغەزەوە بکاتە پارێزەری هەموو ئازادی وماف وبنەماکانی حوکمرانی لە هەرێمدا.
  15. لەهەرێمیش بەهەمان شێوە مەحکەمەیەکی دەستوری بێلایەن و پیشەییانە ئەتوانی دەستور لە حبری سەر کاغەزەوە بکاتە پارێزەری هەموو ئازادی و ماف و بنەماکانی حوکمرانی لە هەرێمدا.
  16. هەرێم نیوز: یەکێک لەو خاڵانەی کەزۆر بۆتە جێگای گفتوگۆ جیاوازی دروستكردووە بابەتی شەریعەتی ئیسلامی و ئازادی پێکھاتە دینی وئاینە جیاوازەكانە بەبروای ئێوە بۆ پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتەو ئاینە جیاوازەکان پێویستە ئەو بابەتە چۆن چارەسەر بکرێت؟
  17.  
  18. هەڵمەت غەریب: بەرای من بیرکردنەوە لە کۆپیکردنی چارەسەرەکەی عێراق بۆ مامەڵە لەگەڵ دین و پێگەی لەدەوڵەتدا هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە هەرێم بەدریژای مێژوو لانکەی پێکەوەژیان بووە ، بەرای من ئەکری لەرێگەی دەقێکی دەستورییەوە رێز لە ناسنامەی زۆرینەی موسوڵمان بوونی کۆمەڵگا بگیرێت، بەڵام دیارکردنی دینی فەرمی دەوڵەت لەدەستوردا هەڵەیەکی کوشندەیە ئەبێت هێزە سیاسیەکانیش نەترس زۆر بە جەرائەتەوە بڵێن کە چی جۆرە دەستورێکیان ئەوێ؟ یان دەستورێکی سەقەتی وەک ئەوەی عێراق یان دەستورێکی مۆدێرن و مەدەنی کە هەمووان بەیەکچاو سەیر بکات و ئازادییەگشتی و تاکییەکان وەک یەک بۆ هەموان فەراهەم بکات.
  19. دیارکردنی دینی فەرمی دەوڵەت لەدەستوردا هەڵەیەکی کوشندەیە ئەبێت هێزە سیاسیەکانیش نەترس زۆر بە جەرائەتەوە بڵێن کە چی جۆرە دەستورێکیان ئەوێ؟
  20. هەرێم نیوز: لەماوەی رابردوو دا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەشی زۆری لایەنە سیاسیەکانی کرد بۆنزیک کردنەوە بۆچونەکان و گەیشتن بە سازانێک لەسەر دەستوری ھەرێم بەبڕوای ئێوە ئەم ھەو ڵانە تاچەند نزیکامان دەکاتەوە لەگەیشتن بەرێککەو تنێک لەسەر پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری ھەرێم؟
  21.  
  22. هەڵمەت غەریب: سەرۆکایەتی هەرێم نیازێکی جدی هەیە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخی بێ دەستورییەی کوردستان و لیژنەی تایبەتمەندیشی بۆ دروست کردووە، بەڵام کێشەکە سەرۆکایەتی هەرێم نیە، بەڵکو ئەوە هێزە سیاسیەکانن کە بابەتەکە لەسەر هەڵویستی ئەوان وەستاوە دەنا نێچیرڤان بارزانی بڕیاری سیاسی وەرگرتووە کە ئەم خولەی سەرۆکایەتی ئەو دەستور تێپەرێنێت، بەڵام ئایا هێزە سیاسیەکان هاوکاری ئەکەن و سەرکەوتوو ئەبێت ئەوە ئەکەوێتە سەر رای حزبەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو، چونکە هەموویان بەلێنیان پێداوە بەراستگۆییەوە بۆچونەکانی خۆیان بخەنە بەردەست لیژنە تایبەتمەندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم .

  23.  
  24.  
  25.  
  26.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP