دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 31/05/2021

كاتێک میلیشیا و مافیا وڵات بەڕێوەدەبەن

هەرێم نیوز

بەشی دوەم

ئەمەی خوارەوە ڕاپۆرتێکە لە لایەن ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی (AFP) ئامادەکراوە و فرانس24  بڵاویکردۆتەوە. زانیارییەکان لە ماوەی شەش مانگ دا کۆکراونەتەوە. ڕاپۆرتەکە دەربارەی دۆخی خاڵە سنوورییەکانی بندەستی حکومەتی فیدراڵییە و باسی ئەوە دەکات کە چۆن هەندێک لە حیزب و میلیشیاکانی عێراق وەک مافیا کۆنترۆڵی ئەو خاڵانەیان کردوە و حکومەتی عێراقیش بەرمبەریان دەستەوسانە.

"خراپتر لە جەنگەڵ": ئەو کارتێلەی کۆنترۆڵی خالە سنووریەکانی عێراق دەکەن.

کاربەدەستانی حکومی و کارمەندانی دەروازەکان وهاوردەکاران و شیکاران باسیدەکەن کە سیستەمێکی نافەرمی هاوتەریبی سیستەمی فەرمی دامەزراوە کە بەهۆیەوە حیزبەکان و میلیشیاکان خاڵە سنوورییەکانی وشکانی و ئاویی عێراقیان لە نێوان خۆیان دا دابەشکردوە.

گروپانی میلیشیا

بەشێکی زۆر لە دەروازەکانی هاتنەناو عێراق بە شێوەی نافەرمی لە لایەن گروپانی ناو حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکراون، کە تۆڕێکی چەکداری بەهێزی پاڵپشتکراون لە لایەن دەوڵەت و نزیکی ئێرانن، ئەمە جگە لە تاقمی چەکداری تر، هەروەک کاربەدەستان بۆ (AFP) یان پشتڕاستکردەوە.

ئەندامانی حەشد، هاوپەیمانانیان یان خزمانیان وەک بریکاری سنوور یان پشکنەر یان پۆلیس کاردەکەن و لە لایەن هاوردەکارانەوە پارەیان دەرێتێ کە دەیانەوێت بە بێ گومرگ کاڵاکانیان بهێننە ناوەوە یان گومرگی کەمیان لێوەربگرن.

کارمەندێکی هەوڵگریی عێراق کە لێکۆڵینەوەی لەسەر خۆدزینەوە لە دانی گومرگ کردوە ووتی : "گەر ڕێگەیەکی قەدبڕت دەوێت، ئەوا ڕوودەکەیتە لای میلیشیاکان یان پارتەکان"

ئەو ووتی هاوردەکاران بە خۆیان دەڵێن "باشترە سەد هەزار دۆلارم بە بەرتیل لە کیسبچێت نەک هەموو کاڵاکانم پێکەوە"

حەشد بە ئاشکرا نکۆڵی لەمانە دەکات، بەڵام ئەو سەرچاوانەی لە گروپە توندڕەوەکانی ناو حەشدی وەک عەسایبی ئەهلی حەق و کەتائیبی حیزبوڵا نزیکن پشتڕاستیانکردەوە کە لە ڕاستیدا پۆستەکانی گومرگ بەمشێوەیەی باسدەکرێت دابەشدەکرێن.

ئەوان باسی هەندێک شوێنی تایبەتی میناکە و خاڵی سنووری و بەرهەمی هاوردەکراویانکرد کە لەگەڵ لێدوانەکانی کاربەدەستانی گورگ و کارمەندەکەی هەواڵگری بۆ ئەی ئێف پی یەکیان دەگرتەوە.

- ١٠،٠٠٠ دۆلار بەرتیل لە ڕۆژیک دا-
بۆ نموونە، کاربەدەستان و کارمەندان و چاودێرانی خاڵە سنوورییەکان پشتڕاستیانکردەوە کە خاڵی سنووریی مەندەلی لەسەر سنووری ئێران لە لایەن ڕێکخراوی بەدرەوە بەڕێوەدەچێت کە بزووتنەوەیەکی عیراقییە و لە ئێران دامەزراوە.

کاربەستێکی خاڵی مەندەلی بە شانازییەوە بە ئەی ئێف پی ووت کە بەڕێوەبەرێکی سنوور دەتوانیت ڕۆژی تا ١٠،٠٠٠ دۆلار بەرتیل وەربگرێت کە بەشی زۆری دەداتە تاقمە چەکدارەکان و ئەو کاربەدەستانەی لە کارەکەوە گلاون.

لە حاڵەتی تردا، تاقمێکی چەکدار کۆنترۆڵی جۆرێکی تایبەت لە بازرگانی دەکات.

ئەو ووتی "ئەگەر من بازرگانی جگەرە بم ئەوا دەچم بۆ ئۆفیسی کەتائیبی حیزبوڵا لە ناوچەی جادریەی بەغدا و لە دەرگا دەدەم و دەڵێم دەمەوێت هەماهەنگیتان لەگەڵدا بکەم."

یەکێک لە کەسە گرنگەکان هەمیشە "مخلص"ە کە کارمەندێکی دەوڵەتە و سەرپەرشتی بارێکی دیاریکراو دەکات کە زۆرجار دوو هێندە وەردەگرێت چونکە کار بۆ تاقمێکی جەکدار دەکات.

کارمەندەکەی هەوڵگریی ووتی" شتێک نییە بە ناوی مخلصی بێلایەن. ئەوانە هەموویان لە لایەن حیزبەکانەوە پشگێرییان دەکرێت"

کاتێک پارەکە درا-بە کاش بۆ باری بچووکتر و گواستنەوەی بانکی بۆ مامەڵەی گەورەتر- جەنابی مخلص ئەوراقەکانت بۆ ڕێکدەخات. بە کەمکردنەوەی نرخی ئەو بارەی هاتوە، پارەی گومرگەکە زۆر کەمدەکرێتەوە.

هاوردەکارێک بە ئەی ئێف پی ووت کە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بڕی هاوردەکراو، بازرگانێک دەتوانێت ٪٦٠ ی پارەی گومرگەکەی بۆ کەمبکرێتەوە.

-پەیوەندی دروست-

بۆ کاڵای گومرگ بەرز، فێڵی باو ئەوەیە کە بە کاڵایەکی تر تۆماربکرێت.

هاوردەکردنی جگەرە بڕی گومرگی ئاسایی دەگاتە ٪٣٠ بەهاکەی و بری ٪١٠٠ ی بەهاکەی گومرگی لێوەردەگیرێت بۆ هاندان و پشتگیری بەرهەمی نێوخۆیی.
بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی گومرگ نەدەیت زۆرجار جگەرە بە باری کلینێکس یان کاڵای پلاستیکی تۆمار دەکرێت.

و: هۆشیار سیوەیلی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP