دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 29/05/2021

كرێكارانی كانێكی زێڕ، شوێنەواری نەیزەكێك دەدۆزنەوە تەمەنی 100 ملیۆن ساڵە

كرێكارانی كانێكی زێڕ لە ناوچە دورەدەستەكانی ئوسترالیا، چاڵێك دەدۆزنەوە كە ئاسەواری نەیزەكێكە داویەتی بە زەویدا و تەمەنی بۆ 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لەنزیك شارۆچكەی ئێۆراباندا لە رۆژئاوای ئوسترالیا ئاسەوارەكە دۆزراوەتەوە و لەئێستادا شوێنی روداوەكە ناوی لێنراوە (Ora Banda Impact Crater) یاخود دەریچەی شۆكهێنەری ئۆراباندا، تیرەی بازنەی ئەو چاڵە مەزنەی نەیزەكەكە دروستیكردوە دەگاتە نزیكەی پێنج كیلۆمەتر. زانایان پێیانوایە ئەو دەریچە مەزنە لەئەنجامی نەیزەكێك دروست بوبێت كە تیرەكەی دەگاتە 660 پێ كە هاوتایە بە 200 مەتر، یاخود درێژتر و مەزنتربوە لە دو یاریگەی تۆپی پێ.

دوای ئەوەی پەیوەندی كراوە بە جەیسن مایەرز، توێژەر لە بواری جیۆفیزیایی و بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری كۆمپانیای رێسۆورس پۆتینشاڵس تایبەت بە هەمان بوار، دەستبەجێ سەردانی ناوچەكەی كردوە بۆ لێكۆڵینەوەی ورد و نمونەی بەردەكانی ئەو ناوچەیەی هەڵگرتوە بۆ پشكنین.

لەئێستادا ژمارەیەك لە زانایانی زانكۆی كیرتن لە بیرس، سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونن لەناوچەی ئۆراباندا و تیمەكە پشكنین دەكەن بزانن ئایا كانزاكانی ئەو ناوچەیە بەهەڵم بون یاخود نا.

مایرز و تیمەكەی بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەسەر بنەمای بەدواداچونە زانستییەكان پێشبینیدەكەن، نەیزەكەكە لەنێوان 250 بۆ 40 ملیۆن ساڵدا گەیشتبێتە زەوی، ئەگەریش دوای سەردەمی تەباشیری نزیكەی 65 ملیۆن ساڵ لەمەوبەریش گەیشتبێت، ئەوە كاتێك بوە كە دەیناسۆرەكان لەسەر زەوی لەناوچونكرێكارانی كانێكی زێڕ، شوێنەواری نەیزەكێك دەدۆزنەوە تەمەنی 100 ملیۆن ساڵە كرێكارانی كانێكی زێڕ لە ناوچە دورەدەستەكانی ئوسترالیا، چاڵێك دەدۆزنەوە كە ئاسەواری نەیزەكێكە داویەتی بە زەویدا و تەمەنی بۆ 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لەنزیك شارۆچكەی ئێۆراباندا لە رۆژئاوای ئوسترالیا ئاسەوارەكە دۆزراوەتەوە و لەئێستادا شوێنی روداوەكە ناوی لێنراوە (Ora Banda Impact Crater) یاخود دەریچەی شۆكهێنەری ئۆراباندا، تیرەی بازنەی ئەو چاڵە مەزنەی نەیزەكەكە دروستیكردوە دەگاتە نزیكەی پێنج كیلۆمەتر.

زانایان پێیانوایە ئەو دەریچە مەزنە لەئەنجامی نەیزەكێك دروست بوبێت كە تیرەكەی دەگاتە 660 پێ كە هاوتایە بە 200 مەتر، یاخود درێژتر و مەزنتربوە لە دو یاریگەی تۆپی پێ. دوای ئەوەی پەیوەندی كراوە بە جەیسن مایەرز، توێژەر لە بواری جیۆفیزیایی و بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری كۆمپانیای رێسۆورس پۆتینشاڵس تایبەت بە هەمان بوار، دەستبەجێ سەردانی ناوچەكەی كردوە بۆ لێكۆڵینەوەی ورد و نمونەی بەردەكانی ئەو ناوچەیەی هەڵگرتوە بۆ پشكنین.

لەئێستادا ژمارەیەك لە زانایانی زانكۆی كیرتن لە بیرس، سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونن لەناوچەی ئۆراباندا و تیمەكە پشكنین دەكەن بزانن ئایا كانزاكانی ئەو ناوچەیە بەهەڵم بون یاخود نا.

مایرز و تیمەكەی بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەسەر بنەمای بەدواداچونە زانستییەكان پێشبینیدەكەن، نەیزەكەكە لەنێوان 250 بۆ 40 ملیۆن ساڵدا گەیشتبێتە زەوی، ئەگەریش دوای سەردەمی تەباشیری نزیكەی 65 ملیۆن ساڵ لەمەوبەریش گەیشتبێت، ئەوە كاتێك بوە كە دەیناسۆرەكان لەسەر زەوی لەناوچون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP