دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 07/05/2021

بە (12) ڕێگە متمانە بۆ خۆت دروست بكە

متمانەبەخۆبوون، بریتیە لە حاڵەتێكی هەستیاری دەروونی كە ڕەنگ دەداتەوە لە گوفتارو هەڵسوكەوتی ڕۆژانەی هەموو تاكێكدا، وە بریتیە لە كۆمەڵێك بیروڕا لای تاك كە گەشتۆتە پلەی توانەوەی لە ناخداو (قەناعە) ی لێ پێكهاتووەكە كەسەكە بەزمان دەریدەبڕێت و لە دڵدا دەچەسپێت و لاشە بەكردار نیشانی دەرەوەی دەدات. متمانە بەخۆبوون لەناخدا دروست دەكرێت (ئەگەر نەبوو) وە گەشەی پێدەكرێت و زیاد دەكرێت (ئەگەر لاوازبوو یان كەمبوو وە كەسەكە متمانەی بەخۆی كەم بوو) لەڕێگەی دۆزینەوەو سەرهەڵدانەوەی تواناو هێزە شاراوەكانی ناخ.

12 ڕێگە بەكاردەهێندرێت بۆ متمانە بەخۆبوون :

1. مێشكت بكەرەوە بۆ شتە نوێیەكان و هەوڵبدە فێری ببیت و ئەو ئارەزووانەی كەهەتە، بەڵام تاكو هەنووكە تاقیتنەكردۆتەوە، هەوڵ بدە تاقیان بكەیتەوە، چونكە ئەوە بزانە كەتاوەكو زانیاریەكانت زیاد بكات ئەوا زیاتر متمانەت بەخۆت زیاد دەبێت.

2. وشەی (ناتوانم) لە فەرهەنگی خۆتدا بسڕەوە بیكە بەووشەی (دەتوانم ئەنجامی بدەم)، وە دڵنیابە لەخۆت لە ئەوەی كە بترسیت.

3. ئەو كەسانە بكە بەهاوڕێ كە هەمیشە بەرچاو ڕوون و گەشبینن.

4. لەبابەتێكدا دەبێت هەموو شتێكی لەبارەوە بزانیت و شارەزایی تەواوت هەبێت لێی، خەڵكی پرسیارەكانیان لە تۆ دەكەن لەبارەیەوەو تۆش متمانەت بەخۆت زیاد دەبێت.

5. كاتێكی هێمنی بێدەنگی هەڵبژێرەو ڕۆژانە دایبنێ بۆ خۆت بەتەنها.

6. متمانەبدە بەخۆت كەدەتوانیت بڕیاری ڕاست و ڕەوان بدەیی و گوێبگرە لە بەهرەكانی خۆت.

7. پەنابەرە بەر وورد بوونەو تێڕامان و ڕۆژانە پیاسە بكە.

8. ڕووبەڕووی ئەو كات و شوێن و شتانەی كە لێیان دەترسیت ببەرەوە، هەموو كەس هەندێك هەڵوێستی دیاری كراو هەیە لە ژیانیدا كە لێی دەترسێت و پەنا دەگرێت لە ڕووبەرووبوونەوەیان، بێگومان ئەو ترسانەیش بێمتمانەیی بەخوود دروست دەكات.

9. ئەو هەڵوێستانەی كەهەتەو بەڕاستی دەزانیت پابەندببە پێیانەوە، نەكەی زووزوو لە هەڵوێستەكانت پەشیمان ببیتەوە.

10. بیركردنەوە بە شێوەیەكی پۆزەتیڤیانە.

11. دیاریكردنی ئامانج بۆ هەموو كارێكت.

12. دروستكردنی هەستی لەخۆبووردەیی و هەوڵدان و كۆڵنەدان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP