ئادل کاکەیی
له‌فه‌لسه‌فه‌ی یاری نابێ خه‌ڵك بڕه‌نجێنی وبشكێنیته‌وه , ئه‌گه‌ر یارێك یان هه‌ركه‌سێكی تر له‌هه‌ر دینێكی تر هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌نجامدا وبه‌چاوی خۆیشت بینیت نابێ باسی بكه‌یت وئابڕووی به‌ریت وه‌ك له‌م دێڕه‌دا باسی ئه‌وه ئه‌كات : وه‌چه‌م مه‌وینی وه‌ده‌م مه‌واچه مه‌ناوه ملت ته‌وق شه‌ش پاچه واته: ئه‌گه‌ر به‌چاویش ئه‌بینی به‌زارت باسی مه‌كه چونكه ئه‌گه‌ر باست كرد له‌ڕۆژی كرد‌و كه‌ره‌م(سزا‌و پاداشت) ته‌وقێكی شه‌ش پاچكه ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆت.
له‌فه‌لسه‌فه‌ی دینی یار دیارده‌ی دووژنه نه‌هاتووه بۆ هیچ كه‌سێكی یارسانی چونكه خودا هه‌موو شتێكی به‌جووت ئه‌فراندووه,له‌سه‌ره‌نجامی پیرۆز هاتووه: ( جیهان جفت وجام) حاڵه‌ت هه‌یه ڕێگه‌ی هاوسه‌ری دوومی داوه وه‌ك: - نه‌بوونی وه‌چه له‌هاوسه‌ری یه‌كه‌م ,به‌ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌ره‌كه‌ی .
- مردنی هاوسه‌ر. - ناپاكی كردن . له‌لای كاكه‌یی یه‌كان مافی نێر‌و مێ یه‌كسان وبه‌رابه‌ره له هه‌موو شتێك (ماف وئه‌رك) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌بازاڕ سێوێكت كڕی ده‌بێ له‌تێكی بخه‌یته گیرفانته‌وه‌و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌تی بهێنیته‌وه,له‌ده‌وره‌ی پردێوه‌ر سوڵتان سه‌هاك ئه‌فه‌رموێ: (كناچه‌و كوڕی .......) (ته‌وفیرش نییه‌ن كناچه وكوڕی) واته : كیژو كوڕ , جیاوازییان نییه كیژو كوڕ , چونكه بۆی هه‌یه گیانێك له‌م دۆنه له‌به‌ر كیژێك بێت وله دۆنی داهاتوودا وه‌به‌ر كوڕێك بكه‌وێ ,یان پێشتر له‌به‌ر كوڕێكدا بووه ,به‌م چاوه سه‌یری گیانه‌كان ده‌كرێ نه‌ك گیانه‌كه له‌به‌ر قامه قاڵبدایه.
كاتێ مناڵ دێته دونیاوه له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت كه‌ناوی لێ ده‌نرێ له‌دۆعاكاندا داوای لێ ده‌كرێ (مه‌ردوم ئازاری نه‌كات , بۆ ده‌رو دراوسێ باش بێت ,خزمه‌تی دایك وباوكی بكات له‌قه‌سه‌یان ده‌رنه‌چێت هه‌موو كه‌سێك وه‌ك براو خوشكی خۆی سه‌یربكات . له‌فه‌لسه‌فه‌ی یاری دیارده‌ی دۆنای دۆن چوار حاڵه‌ته (نه‌سخ, مه‌سخ ,ڕه‌سخ ,فه‌سخ) واته له‌مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ وله‌مرۆڤه‌وه بۆ ئاژه‌ڵان ودڕنده‌كان له‌مرۆڤه‌وه بۆ گیانداره خشۆكه‌كان وله‌مرۆڤه‌وه بۆ ڕووه‌ك – هه‌موو ڕوه‌كێك گیانی هه‌یه‌و به‌ئاوو هه‌وا گه‌شه ده‌كات وكاتی مردنی هات وشك ده‌بێته‌وه‌و ساڵی داهاتوو نوێ ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر بنجی خۆی به‌ڵام ڕه‌نگه به‌گیانی كه‌سێكی تر كه‌پێشتر له‌جامه‌ی مرۆڤبوونی تاوانی زۆر كردبێ , واته كه‌سێك كه تاوان وخراپه ی زۆر ئه‌نجام بدات گیانی له‌دۆنێكی تر به‌ر سزا ئه‌كه‌وێ وئه‌كرێته به‌ر ئاژه‌ڵێك یان دڕنده‌یه‌ك ,یان كرمێك وه‌یان دره‌ختێك كه سه‌دان ساڵ ته‌مه‌ن ئه‌كات و له‌وێ گیر ئه‌بێت ,
گیانه‌كان له هه‌ندێ ئاژه‌ڵ خۆیان ئه‌ناسنه‌وه به‌ڵام زمانیان نییه هه‌روه‌ك له هه‌ندێ مرۆڤ ڕوو ئه‌دات , چه‌ندان به‌ڵگه ی زیندوو هه‌یه كه كه‌سێك یان مناڵێك دۆنی پێشووی خۆی زانیوه وخۆی ناسیته‌وه‌و كه تاقیكراوه‌ته‌وه واده‌رچووه , ئه‌م خۆناسینه‌وه خه‌ڵاتێكه له‌لایه‌ن خوداوه به‌هه‌موو كه‌سێك نادرێت , كه‌سێك ده‌ست له‌دونیا هه‌ڵئه‌گرێت وخه‌ڵات ئه‌كرێت و ئه‌بێته ده‌روێش یان چاودارێك نابێت باسی بكات وبه‌خراپ (بۆ ته‌ماحی دونیا) به‌كاری بێنێ ده‌نا زاته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه -- واته په‌رجوو(موعجیزه) له‌جیهانه هه‌یه‌و ماوه --
جیهان له‌سه‌ر چوارعه‌ناسر بونیاد نراوه كه‌بریتین له : 1- ئاو. 2- (با) هه‌وا. 3- خاك . 4- ئاور(ئاگر). بۆیه ئاگر زۆر پیرۆزه له‌لای یارسان بنه‌مایه‌كی گرنگی ژیانه‌و تیشكی خودایه .
لێره ته‌نها بۆ ڕوونكردنه‌وه باسی چه‌ند لایه‌نێكی فه‌لسه‌فه‌مان كرد ده‌نا زۆر زیاتر ئه‌خوازێ ....... له‌پاش هاتنی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌كه و شكستی وڵاتی ئێران وكوردستان له‌شه‌ڕه‌كانی قادسیه‌و جه‌له‌ولاو نه‌هاوه‌ند گه‌لی كورد بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ست ساڵ لێره‌و له‌وێ به‌رگریی كرد وشاری وا هه‌بووه دووجارو سێ جار هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌ئیسلام وپه‌ڵامار دراوه , ئه‌وانه‌ی زیاتر به‌رگرییان ده‌كرد خاوه‌ن ئایینه كۆنه‌كان كوردێكان وه‌كوو یارسانێكان وئێزه‌دی و تاڕاده‌یه‌كیش زه‌رده‌شتی .
ئه‌و شۆڕشانه‌ی گومان ئه‌كرێ یارسانه‌كان ئه‌نجامیان دابێ هه‌ندێكیان ئه‌مانه‌ن:
شۆڕشه‌كه‌ی به‌هزادان: به‌هزادان وینداد هورمزد (100ی كۆچی هاته دونیاوه) كه‌عه‌ره‌به‌كان ناویان نا (ابو مسلم الخراسانی) یارسانی بووه و ئه‌ڵێن له‌نه‌وه‌ی یه‌زدگردی سێیه‌م بووه ,هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌كانیش ڕه‌چه‌ڵه‌كی بۆ (شیدوش كوڕی گوده‌رز ئه‌گێڕنه‌وه) نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی دكتۆرعبدالحسین زه‌ڕین كوب (كتێبی دوقرن سكوت پ110) ئه‌ڵێ: به‌هزادان له بڕواداری ئه‌هلی ته‌ناسوخ بوو (تناسخ واته :دۆنای دۆن) له‌هه‌مووكوردستان وئێران ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (جگه له‌هیندستان كه‌هیندۆسێكان بڕوایان به‌دۆنای دۆن هه‌یه) لێره ته‌نها یارسانه‌كان بڕوایان به دۆنای دۆن هه‌یه (ئه‌ڵێن ئێزه‌دێكانیش به‌ڵام من له‌ده‌می خۆیانم نه‌بیستووه) .
به‌هزادان مه به‌ستی بوو جووڵانه‌وه‌كه‌ی به‌دوو قۆناغ ئه‌نجام بدات ,یه‌كه‌م ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وێكان (ئه‌مه‌وێكان عه‌ره‌بایه‌تیان زیاتر بوو له‌ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردن) وه هێنانه سه‌رده‌سه‌ڵاتی عه‌باسێكان (عه‌باسێكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ابو العباسی مامی په‌یامبه‌ری ئیسلام) وه‌له‌قۆناغی دووه‌مدا سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وانیش , ئه‌و توانیی ئه‌مه‌وێكان شكست پێ بێنێ له‌شه‌ڕێكدا له‌نزیكی خازری نێوان (اربیل – نینوی) وله ساڵی (132)ی كۆچی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویی ڕووخاند و به‌نی عه‌باسه‌كان هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام ابو العباس السفاح به ابو جعفری برای وتبوو: ئاگات له‌م ابو مسلمه بێت ئه‌بێ له‌ناوی به‌ری , ئه‌وه‌بوو به‌نامه‌ردی به‌پیلانێك له ته‌یسه‌فوون(مدائن) له‌ساڵی 137ی كۆچی كوشتیان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه زۆربه‌یان له‌یاره‌كانی ده‌وری خۆراسان ولوڕستان وكرماشان وئه‌كبادان(هه‌مه‌دان) وباشووری كوردستان بوون په‌رت وبڵاوه‌یان كرد.