دواین هەواڵ

کلتور‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەستەمە پاش بینینی ئەم فیلمە تێڕوانینت بەرامبەر بە ( متمانە ) نەگۆڕێت ؟

هەرێم نیوز 

ئەستەمە ئەم فیلمە ببینت و تێڕامان نەکەیت ، ئەستەمە پاش بینینی ئەم فیلمە تێڕوانینت بەرامبەر بە ( متمانە ) نەگۆڕێت ؟

خۆشناو محەمەد

فیلمێک باس لەجیهانی تاوانکاری ڕێکخراو دەکات ، چیرۆکی فیلم باس لە پەیوەندیەکی ئاڵۆز و نهێنی و تاریکی نێوان سەرکردەی باندێک لەگەڵ هەواڵگرێکی پۆلیس دەکات لەناو بەندیخانەدا !

گەنجێکی پۆلیس بە نهێنی کار بۆ حکومەت دەکات ، ئەم فیلمە لەناوەڕۆکدا هەڵگری بابەتەکانی دڵسۆزی و خیانەتە لەناو هێڵی توند و تیژی و پڕ لە پلاندا !

فەلسەفەی بنەڕەتی فیلم :
دەکرێت بەگشتی ئەم فیلمە کورت بکەینەوە بۆ کۆمەڵێک بیرۆکەی سەرەکی :

خیانەت وەک بەشێک لەمانەوە :
ئەم فیلمە ئاوێنەدانەوەی جیهانی تاوانکاریە ، بەجۆرێک سنورێکی ئەخلاقی هاوسەنگ بونی نیە، لێرەدا خیانەت ئامڕازێکە بۆ مانەوە و دەرباز بون .

هەردوو کارەکتەر و پاڵەوانی فیلم هەڵگری لایەنی متمانە و فێڵن پێکەوە ، هاوڕێیەتی پێکدادان دەکات لەگەڵ خیانەتدا ، بەجۆرێک بینەر بەڕاستی تێناگات کامیان خیانەتکارن ؟

 سنورەکانی شوناس :
ئەم فیلمە هەڵگری بیرۆکەی شوناسی دولایەنەیە : چۆن دەکرێت مرۆڤ خۆی لەدەست بدات بەتایبەت ئەو ساتەی کۆمەڵێک دەمامک دەپۆشێت ؟

پاڵەوانی گەنج ( هەواڵگری پۆلیس ) دەبینێت کەوتۆتە ناو قوڵایی هەستەکانیەوە بەرامبەر بە سەرۆکی باندێکی تاوانکاری ، وەک بڵێیت جیهانی ژێرەوە ، جیهانی تاریک بۆتە بەشێک لەشوناسی ڕاستەقینەی ئەو !

هێز و دەسەڵات وەهمێکی کاتیە 
ئەم فیلمە بۆمان ڕون دەکاتەوە چەندە دەسەڵات لەناو باندەکاندا ئاسان کون دەکرێت و دزە دەکرێتە ناوەوە : ڕێکەوتنەکان بەخێرایی ڕوو دەدات ، هێز بەخێرایی لەدەست دەچێت !

ئەم حاڵەتە ئاماژەیە بۆ فەلسەفەیەکی جودی : 
هیچ شتێک هەمیشەیی نیە جگە لە خیانەت و مەرگ !

خۆڵەمێشی ئەخلاق 
شتێک نیە بەناوی خراپەی ڕەها یان چاکەی ڕەها ، هەموو  کارەکتەرەکان پاڵنەری خۆڵەمێشیان هەیە ، دیمەنەکانی نێو ئەم فیلمە بینەر توشی شۆک دەکات ، وادەکات هەست و سۆزت هەبێت بۆ ( خراپەکار ) !

گۆشەنیگای وجودی 
دەکرێت بڵێین ئەم فیلمە وەک نەشتەرگەری وایە ، مرۆڤێک بەبێ یاسا دەژی ، تەنها بەیاسای دارستان دەژی ، هاوەڵی و دڵسۆزی مەرجدار ، متمانە وەک چەکێک ، ژیان یاریەکی شەتڕەنجی گەورەیە !

ئەم حاڵەتەش فەلسەفەیەکی قوڵی تەنکە سەبارەت بە بەهاکان ، کاتێک مانەوە دەگۆڕێت بۆ تەنها بەهای گرنگ ! 

ناوی فیلم ( Bulhandang ) 
ساڵ / 2017 
کات / 1h 57m



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP