دواین هەواڵ

کلتور‌

 03/05/2021

گەڕەکی چینی ١٩٧٤

  پەیوەند قەرەداغی

پێش چوونە ناو بابەتەکە، پێم خۆشە لەدەسپێکی باسکردنی فیلمەکە پرسیارێک لە بینەرو هەوادارانی بواری فيلمه سینەماييەكان بەتایبەت ئەوانەیان کە ڕۆچووی کایەکەن بکەم: چی ڕوودەدات گەر سـێ مەزنەکەی بواری دەرهێنان، هەریەک لە (هیچکۆک - کۆپۆلا - سکۆرسیزی) پێکەوە کۆببنەوە و سەرپەرشتی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی فیلمێک بکەن و تواناکانیان یەکبخەن؟ بهێنە پێش چاووت چ شاکارێک دێتە بوون! کاتێک فیلمەکە کۆکراوەی لایەنە ورووژێنەرەکانی هیچکۆک و، قوڵی سکرێپتە سینەماییەکانی کۆپۆلا و ڕۆڵگێڕانەکانی لای کارەکتەرەکانی ژێر دەستی سکۆرسیزی بێت؟

ئەو باسەی سەرەوە فەراژووبوونی گەواهیدەرێک بوو هەتا ئاشنایی و دڵنیایی ئەوەت لا گەڵاڵە بووبێت کە فیلمەکە هەموو ئەو لایەنانەی لەخۆ گرتووە. لەگەڵ ئەوەی بە تەرەوەندییە نەمرەکەی گەورە دەرهێنەر (ڕۆمان پۆلانسکی) و هۆڵیود لەقەڵەم دەدرێت و، بیرۆکەکەی لەچەندان فیلمی دواتری جیهانیی بە شێوەیەکی تر بەکارهێنراوەتەوە.

بگرە فیلمەکە لەناو خولیاخوازان و ڕەخنەگرانی پەیمانگە و کۆلێژەکانی بەشی سینەمای ئەمریکی، بە فیلمی هەموو سەدەکان و شانازیی میللەتێک ئەژماردەکرێت! لەگەڵ دەرچونی فیلمەکە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێوەندەکانی هونەر بەگشتی و لای بینەر بەتایبەتی بەدوای خۆیدا هێنا! چون خاوەن سیناریۆیەکی جیاوازی ئەفرێنراوی پڕ لە داهێنان بوو! سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەیەکی نوێی چۆنێتی تێگەیشتن بوو لە هەردوو بوارەکانی سایکۆلۆجی و سێکشواڵی سینەما. گەورە دەرهێنەری کۆچکردووی جیهان (ئەلفرێد هیچکۆک) دەربارەی ووتویەتی: "چەندجار بتەوێت تەماشای فیلمەکە بکەیتەوە، لێی بێزار نابیت".

هەر لەبەر هەموو ئەوانە پێویستە لەبیرمان نەچێت؛ فیلمەکە لەسەرجەم ڕووەکانەوە خاوەن ڕوداوگەلێکی تا ڕادەیەک نزیک لە کەماڵیەتە. وە ئەوەی جوانتری کردووە؛ وشە بەکارهاتووەکانی ناو سیناریۆکەیە! چون وتنی هەر ووشەیەکی بەکارهاتوو لە لایەن هەر کارەکتەرێکی ناو فیلمەکە خۆی لە خۆیدا گرنگيەكى تایبەتی هەیەو پەیوەستە بە ڕووداوەکانی دواتری خۆیان. لێ، دەبێت لەساتی تەماشاکردنی فیلمەکە زۆر وریایانە سەرنج بخەینە سەر نواندنی هەرە جوانی جاک نیکلسۆنی براوەی سـێ خەڵاتی ئۆسکار دەربارەی ئەو جۆرە چێژە لە پەنهانییەی کە بە فیلمەکەی بەخشیوە..

چیرۆک فیلمەکە باسێکی ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردووی لۆس ئەنجلسی ئەمریکییە، دەربارەی ئەو گیروگرفتانەی لە بواری ئاوەڕۆی شارەکە ڕوويانداوە و پەیوەستبوون بە شارەوانی شارەکەوە. سەرەتاکانی فیلمەکە دەستپێکەکانی فیلمەکە هاوشێوەی کلیلێک وەهایە بۆ کردنەوەی دەرگایەکی ڕۆیشتوو بەرەو ڕووداوگەلێکی ئاڵۆز کە خۆی سەرەتا لە دۆسێیەکی ناپاکی و گومانی نێوان دوو هاوژین دەبینێتەوە و پشکنەر -جای. جای.

گیتز (جاک نیکلسۆن)- سەرپەرشتی ئاشکراکردنی دەکات، پاش ئەوەی لەلایەن خانمە "ئێڤلین مۆلروای" ڕادەسپێردرێت.. بەڵام لە بەردەوامبوون و بەدواداچوونی پشکنەرەکە بەدوای دۆسیەکە، بەشێوەیەکی هەژەندانە خۆی لە گێژاوێکی قورستر دەبینێتەوە کە پەیوەستە بە کێشەکانی ئاوو ئاوەڕۆ، هاوتا لەگەڵ کوشتن! سەختی و نهێن ئامێزی دۆسیەکە بەجۆرێکە کە هیچ ئەفسەر و لێکۆڵەرێک نەیانتوانیوە لایەنە شاراوەکانی ئاشکرا بکەن!

سا لێرەوە چیرۆکی ئەفسوناوی و فرۆزەنەکراوی یەکێک لە جوانترین فیلمەکانی مێژوو دەسپێ دەکات کە هیوایارم تۆی بینەر تەواوی فیلمەکە لەوەی ماویەتیەوە تەماشا بکەیت هەتا پەنجەت لەسەر دیمەنەکانی ئەم شاکارە بۆن بەجێ بهێڵن و تامی بەچێژی تەواوەتی لێبنۆشی. کەتوارێک دەرهێنەر، فیلمەکەی لە ڕووداوێکی پڕ لە ڕاستی وەرگرتووە، بەڵام بە چێژو زیادکردنێکی زۆرترەوە کردوویەتی بە فیلم.

بنەچەی ڕووداوەکە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لەنێوان ساڵانی ١٩١٠-١٩٢٩ لە نێوان خەڵکی و شاراوەنیی ناوچەکە بووە کە بە گرووپی "ئۆلیگارکی" ناسراوبوون، بە شێوەیەک کار گەیشتۆتە هەڵگیرساندن و بەرپاکردنی شۆڕشی خەڵکی لە دژی دەسەڵاتداران، هەر ئەوەشە وایکردووە شالیاری ئەوکاتە "ویلیام مولهۆلاند" ناچار ببێت هەموو مافێکی ئاوو ئاوەڕۆ بگەڕێنێتەوە بۆ دانیشتوانی شارەکە. چەند تیشکە زانیارییەک باشترین فیلمی هەڵبژێردراوی مێژوو بۆ جۆری (تاوان) لە لایەن: Guardian Newspaper, AFI (American Film Institute), Empire Film Magazine پاڵێوراوی یازدە خەڵاتی ئۆسکار بووە،

بەڵام براوەی تەنها یەک دانە لەو خەڵاتە بووە، ئەویش بۆ باشترین دەقی ئۆریجناڵ(Original Screenplay). توانیویەتی ١٥ خەڵاتی جیهانیی دیکە بەدەست بهێنێت. تەنها شەش ملیۆن دۆلار لە بەرهەمهێنانی خەرجکرا، لەکاتی نمایشکردنی توانی داهاتی بگاتە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار کە بۆ ئەوکاتە بڕێکی زەبەلاحی سینەمایی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP