دواین هەواڵ

وەرزش‌

 29/04/2021

یۆروپا لیگ دوو ئینگلیز و ئیسپانییەک و ئیتاڵییە

دانەر ئەسڵان

بە وێنەی ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەگوزەرێت کە ٢ یانەی ئینگلیزی بەرامبەر بە ١ یانەی ئیسپانی و ١ یانەی فەڕەنسین ئەوا لە یۆروپا لیگیش ٢ یانەی ئینگلیزی بەرامبەر ١ یانەی ئیسپانی و ١ یانەی ئیتاڵین.

ئەمشەو سەعات ١٠ هەردوو یارییەکەی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی یۆروپا لیگ بەڕێوە دەچێت کە تیایدا هەردوو یانە ئینگلیزییەکان مانچستەر یونایتد و ئەرسیناڵ ڕووبەڕووی هەردوو یانەکانی ڕۆمای ئیتاڵی و ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دەبنەوە.

لە نێو هەر چوار ڕاهێنەرەکەدا ئۆنای ئێمری ڕاهێنەری ڤیاڕیاڵ ئەزمووندارترینە و خاوەنی ٣ نازناوی یۆروپا لیگە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەرامبەر بە ئەرسیناڵ ئاستێکی ناوازە پێشکەش بکات و یارییەکی ناوازە پێشکەش بکات بەرامبەر بە ئارتێتا و کوڕانی.

لە یاری دووەم دا کە لوتکەیەکی مەزن دەبێت بە تامی چامپیۆنس لیگ شەیتانە سورەکانی مانچستەر ڕووبەڕووی گورگەکانی ڕۆما دەبێتەوە ئەم یارییەش هیچی لە یارییەکانی چامپیۆنس لیگ کەمتر نابێت بە تایبەت بۆ شەیتان. سورەکان کە لە قۆناغی پێشوودا یانەیەکی زەبەلاحی وەک میلانیان کردە دەرەوە لە بەرامبەریش دا گورگەکانی ڕۆماش دەیەوێت قەرەبووی دۆخی ناجێگری بداتەوە لە کالچیۆدا بە بردنەوەی یۆرۆ لیگ.

ئەمشەو پێنج شەممە مان یونایتد X ڕۆما سەعات ١٠ ی شەو ڤیاڕیاڵ X ئەرسیناڵ سەعات ١٠ ی شەو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP