هه‌رێم نیوز
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌بوی نرخی نه‌وت، كورتهێنانی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن پڕ ده‌كاته‌وه‌و پێویست ناكات قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوم نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێدا بۆ /ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق/ی رایگه‌یاندوه: له كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ نزیك له حه‌فتا دۆلار یان تێپه‌ڕاندنی ئه‌و نرخه، ئیتر پێویستی قه‌رزكردنی ده‌ره‌كی و ناوخۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان نامێنێت.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌رزبونه‌وه‌ی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن و دامه‌زراندنی به لێشاو له ساڵانی رابوردو كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بودجه دروستكردوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه هه‌ر زیاده‌یه‌ك له نرخی نه‌وت، ده‌ڕوات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنا و پێویست ناكات بودجه‌ی ته‌واوكاری بێته ئاراوه.