دواین هەواڵ

ئابوری‌

 28/04/2021

پێشبینیەکان: نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ 80 دۆلار

ڕێبوار محمد ئەمین  

لەشەش مانگی داهاتوو. تیمی توێژیەوە لەبانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی پیشبینی دەکەن کەنرخی نەوتی خاوی برنت بگاتە80$ لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا لەگەڵ لابردنی کۆتوبەندیتایبەت بەکۆرۆنا ڤایرۆس و دابەزینی نرخی سود و لاوازی دۆلار. هەروەها بانکەکە پێشبینی گەورەترین خواستی لەسەرنەوت کردوە،ئەو خواستەگەورەیە 5.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەدەبێت لەشەش مانگی داهاتوودا،وەئاماژەی بەو کوتانە بەرفراوانەکرد دژی کۆرۆنا کەهۆکاریکی یارمەتی دەرە بۆبەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بانکەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، کە سوک کردنی کۆتوبەندەکانی هاتوچۆی نێودەوڵەتی لەمانگی ئایار دەبێتە هۆی بوژانەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی فڕۆکە کە دەکاتە 1.5ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. لەکاتی گەشتنی نرخی نەوت بە 80 دۆلار ئەوا هەرێمی کوردستان بەلانی کەمەوە 150 ملیار دینار داهاتی زیاد دەکات و دەتوانێت پرۆژە خزمەت گوزاریەکانی پێ ببوژێنێتەوە،بەم کارەش جوڵەدەکەوێتە بازاڕو هەلی کار زۆرتردەبێت و کوردستان لەدۆخی چەقبەستنەوە بەرەوبوژانەوە دەڕوات و داهاتی تاکەکەس بەرزدەبێتەوەو ئاستی خۆش گوزەرانیش گۆڕانی بەسەردادێت.

بەوهیوایەی حکومەتی هەرێم ئامادەکاری باش و پلانی پێش وەختەی هەبێت بۆ خستنەوەگەڕی پرۆژەخزمەت گوزاریەکان و یاساوڕێنمایی باش و چاودێری توندوتۆڵ هەبێت لەسەر چۆنێتی خەرج کردنی داهاتەکان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP