دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

كچه‌كه‌ی‌ سوله‌یمانی به‌ پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی‌ باوكی وه‌ڵامی زه‌ریف ده‌داته‌وه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    زه‌ینه‌بی كچی‌ قاسم سوله‌یمانی‌، به‌ وێنه‌ی ده‌سته‌ قرتاوه‌كه‌ی‌ باوكی وه‌ڵامی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ده‌داته‌وه‌.
  2. جه‌واد زه‌ریف له‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌دا كه‌ دزه‌ی كردوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی كاره‌كانی قاسمی سوله‌یمانی‌، هه‌میشه‌ دیبلۆماسیه‌تی ئێران بوبو به‌ قوربانی "گۆڕه‌پان" كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ره‌ی‌ شه‌ڕانه‌ بو ئێران له‌ سوریاو عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان دروستیكردوه‌.

    زه‌ینه‌بی كچی قاسم سوله‌یمانی، له‌ تویته‌ر وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ زه‌ریف، وێنه‌ی‌ ده‌ستی‌ قرتاوی‌ باوكی داناوه‌و له‌سه‌ری نوسیوه‌: "باجی مه‌یدان بۆ دیبلۆماسییه‌ت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP