دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/04/2021

سەهۆڵەکە؛ لە شوێنی سەماکەى دوێنێ، نوێژى تەراویح کرا (وێنە)

  1. هەرێم نیوز
  2. بەشێک لە نوێژخوێنان لە سلێمانی کە 20 بۆ 30 کەس دەبن، لە شەقامی سالم - سەهۆڵەکە نوێژی تەراویحیان کرد، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردو کوڕ و کچێک لەو شەقامە سەمایان کرد و کاردانەوەی زۆری موسڵمانانی لێکەوتەوە.
  3.  
  4. شەوی رابردو لە شەقامی سالم لە سلێمانی دو گەنج سەمایان کرد، کە یەکێکیان خەڵکی عێراق و ئەوی دیکەیشیان خەڵکی سوریا بو.
  5.  
  6. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک لە موسڵمانان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لە کارەکە گرت و بە "بێڕێزی" بە موسڵمانان و مانگی رەمەزان ناویان برد. بەشێکی دیکەش لە نوسەر و رۆشنبیران سەمای ئەو کچ و کوڕەیان بەلاوە ئاسایی بوو و بە دیمەنێکی "جوان" ناویان برد.
  7.  
  8. ئەو کافتریایەی کە کوڕ و کچەکە سەمایان لەبەردەمدا کرد، ئەمشەو داخراوە تاوەکو موسڵمانان نوێژەکەیان تەواو دەکەن. هاوکات هاتوچۆی خەڵکیش بەو شوێنەدا تاوەکو کۆتاییهاتنی نوێژەکە راگیراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP