هه‌رێم نیوز
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له سیمینارێكدا كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر بۆی سازكرا، رایگه‌یاند، "ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌ولێر باشترینه‌و له به‌غداد كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری هه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه له به‌غداد."
ستیڤن هیكی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و حیزبی دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی هه‌بوه.
له‌و سیمیناره‌شدا كه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بۆی سازكرا، هیكی وتی: عێراق به‌لای به‌ریتانیاوه وڵاتێكی گرنگه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردولا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی رابوردو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه "به‌ریتانیا هیچ ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌ی نییه په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌بێت و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌بكه‌ن."
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ششكردوه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دامه‌زراوه‌كان له حكومه‌ته‌كانی به‌غداو هه‌ولێر به‌هێزبن، چونكه سه‌قامگیری نایه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان به‌هێزنه‌بن و سوپا‌و دادگا‌و حكومه‌ت به‌هێز نه‌بن.
له به‌شێكی وته‌كانیدا باڵیۆزی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه، ئه‌وان وه‌ك به‌ریتانیا، شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ "پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان كارده‌كه‌ن" و وتوشیه‌تی: "به‌ڵام له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ناوچه ئازادكراوه‌كان تێبینیمان هه‌یه و نامانه‌وێت داعش كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ژاری بقۆزێته‌وه، نابێت رێگه بدرێت له‌و رێگه‌یه‌وه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه."
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، پشتیوانی له كه‌رتی تایبه‌ت و پشت نه‌به‌ستن به نه‌وت ده‌كه‌ن وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراقیش پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت، چونكه سی ساڵی داهاتو، جیهان پشت به نه‌وت نابه‌ستێت.
هاوكات باڵیۆزی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه نه‌وه‌ی نوێی سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن له ئایینده‌دا گۆڕانكاری دروست بكه‌ن.