هه‌رێم نیوز
جەعفەر دەهقان، ئەکتەری بەناوبانگی ئێران گله‌یی له دۆخی ژیانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت "موچه‌كه‌م به‌شی به‌نزینی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌م ناكات".
جەعفەری دەهقان، کە زیاتر له دراماکانی ئەسحابولکەهف بە ڕۆڵی ماکسیمیلیانۆس و عەزیزی میسر لە درامای پێغەمبەر یوسف ناسرا، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران وتویەتی: "موچەی خانەنشینیەکەم بەشی بەنزینی ئۆتۆمۆبێلەکەم ناکات و نازانم تاکەی دۆخمان وادەبێت هەر گلەیی بکەین و کەس گوێمان بۆ نەگرێت؟"
ئه‌وه‌شی وتوه: "له‌م رۆژانه‌دا له ئێران دۆخی هونه‌رمه‌ندان نه‌ك خراپ نییه، به‌ڵكو كاره‌ساتاوییه".
ده‌هقان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به چه‌ندین سه‌عات ده‌توانێت باس له دۆخی خراپی هونه‌رمه‌ندانی ئێران بكات، "به‌ڵام كاتێك قسه‌كردن بۆ كه‌س گرنگ نییه ئیتر قسه چی ده‌ردێك ده‌وا ده‌كات؟ هیچ كه‌سێك ده‌نگی ئه‌كته‌رانی سته‌ملێكراو به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كان نابیستێ".
بەهۆی سزاکانی سەرى و دۆخی کۆرۆنا، ژێرخانی ئابوری ئێران روبەڕوی روخان و هەڵاوسانێکی گەورە بوەتەوەو کاریگەرى لەسەر هەمو سێکتەرەکان کردوە، بەپێی میدیا ئۆپۆزیسیۆنەکانیش، رۆژ بە رۆژ دۆخ و گوزەرانی خەڵک رو لە خراپی و هاتنە خوارەوە بۆ ژێر هێڵی هەژاری دەکات.