دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/03/2021

ڤیتامین چییە و چەند جۆری هەیە و بۆچی باشن؟

زۆربەمان هەمیشە زانیاری لەسەر ئەو ڤیتامینانە وەردەگرین كە لە چیدا هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی ورد نازانین گرنگییەكەی چییە، لێرەدا چەند زانیارییەك لەسەر هەر 13 جۆر ڤیتامینەكە
دەخەینە ڕوو.

سوود و سەرچاوەی ڤیتامینەكان:

1. ڤیتامین A : پێویستە بۆ چاو و توانای بینین و دابەشبوونی خانە و تەندروستی پێست لە: جگەر، ماسی، گێزەر، زەردێنەی ھێلكە بە زۆری ھەیە.

2. ڤیتامین B1: پێویستە بۆ چالاكی مێشك و دەمار و غودە. لە گۆشت، سەوزە و پەتاتە زۆرە.

3. ڤیتامین B2: پێویستە بۆ نەشونمای جەستە، پێست، چاو، دەمار. لە گۆشت، پەنیر، ھێلكە، جگەر، قارچك و ماسیدا هەیە.

4. ڤیتامین B3: پێویستە بۆ تەندروستی پێست، ھەڵسووڕانی پڕۆتین و كاربۆھیدرات و چەوری لە لەشدا، گرنگە بۆ چاكبوونەوەی برین لە جەستەدا. لە گۆشتی سوور، باڵندە و ماسیدا هەیە.

5. ڤیتامین B5: پێویستە بۆ چاكبوونەوەی برین، دژی رووتانەوە و سپیبونی قژ، بەرگری سروشتیی جەستە، تەندروستی دەمار. لە كنگر، گۆشتی سوور، گوڵەبەڕۆژە، جگەر و سەوزەدا زۆرە.

6. ڤیتامین B6 پێویستە بۆ تەندروستیی دەمار، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبون، بەڕێوەبردنی پڕۆتین لە جەستەدا. لە پەتاتە، پاقلەی سەوز، گێزەر، قەڕنابیت، جگەر، كێویدا هەیە.

7. ڤیتامین B7: پێویستە بۆ قژ، نینۆك، پاراستنی پێست لە ھەوكردن، دروستبوونی خانەكانی خوێن. لە كونجی، ھێلكە، سپێناغ، قەڕنابیت، قارچك، شیر و ئەڤۆكادۆدا هەیە.

8.ڤیتامین B11: پێویستە بۆ پێست، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكان، چالاكی دەمار، نەشونما و دابەشبوونی خانە، لە ناوكە كوولەكە، قارچك، ماسی، جگەر، سپێناغ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە..

9.ڤیتامین B12: پێویستە بۆ چالاكی دەمار، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، تەندروستی جگەر. لە ماسی، گۆشتی سوور، جگەر و زەردێنەی ھێلكەدا زۆرە.
10.ڤیتامین C: پێویستە بۆ راگرتنی بەرگری سروشتی لەش، چاكبوونەوەی برین، جێگیربوونی باری دەروونی، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبوون. لە گێلاس، لیمۆ، پڕتەقاڵ، لالەنگی، كێوی و بیبەردا زۆرە.

11.ڤیتامین D: پێویستە بۆ وەرگرتنی كالیسیۆم لە ئێسكدا و پتەوبوونی ئێسك و نینۆك، پاراستنی قژ لە ڕووتانەوە. لە ماسی، شیر و بەروبوومەكانی، جگەر، زەردێنەی ھێلكە، ئەڤۆكادۆ و تیشكی خۆردا زۆرە.

12.ڤیتامین K1: پێویستە بۆ راگرتنی خەستی خوێن، دروستبوونی ئێسك، دروستكردنی پڕۆتینەكانی جەستە. لە سپێناغ، گۆشت، ھێلكە، كەلەرم، سەوزە و كێویدا زۆرە.

13.ڤیتامین K2: لەلایەن بەكتریاكانی ناو ریخۆڵەوە دروست دەبێ، رێگری دەكات لە دروستبوونی كلس لەناو بۆڕیی خوێندا، لەو رێیەوە پاراستنی بۆری خوێن و دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەندان نەخۆشی دڵ و مێشك و بۆڕیی خوێن، بەڕێژەی 50% دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڤیتامینە، پاراستنی ئێسك لە پوكانەوە، پاراستنی خانەكانی لەش لە شێرپەنجە. لە جگەر، ماسی، زەردێنەی ھێلكە، برۆكلی، قەڕنابیت، تەرخون، ھەرمێ و سێودا زۆرە.

14.ڤیتامین E: پێویستە بۆ بەرگریی سروشتیی جەستە، كەمكردنەوەی ھەوكردن، نوێبوونەوە و پاراستنی خانەكانی جەستە، پاراستنی بۆڕیی خوێن لە گیران و تەسكبوونەوە بەھۆی دروستبوونی كلسەوە، تەندروستی پێست. لە رۆنەكان بەگشتی، گوێز، ماسی، سپێناغ، مانگۆ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP