هەرێم نیوز
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌ماتتاری گۆڕان،
بدۆزرێنه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و روداوه،، به "به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان" ده‌بینن.
لێدوانێک، لە وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئـێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوە و، برینداری کردوە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین.
هەر بۆیە، داوای دەستبەجێ دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە دەکەین و، پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنیەکاندایە.
٢٦ی شوباتی