1-دەردانى شلەمەنییەکانى ئەو بەشەی لەش کە بۆنێکی ناخۆشیان دەبێت.
2-خوران و هەستکردن بە سووتانەوە.
3- گرژبوونی ناوچەی ئەندامى زاوزێ.
4-سووربوونەوە و ئاوسان.
5- دروستبوونی گرفت لەکاتى میزکردندا.
6- گرفت لەکاتى جووتبووندا، بەجۆرێک ژنان لەکاتى سێکسکردندا هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن.
چارەسەرکردنى هەوکردنەکە
پەیوەندی بە هۆکارەکانى تووشبوونەوە هەیە، واتا بەپێی هۆکارى سەرهەڵدانى نەخۆشییەکە، شێوازى چارەسەرکردنەکەى دەستنیشان دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتییش چارەسەرەکان کە بەشێوەی دەرزى یاخود حەب یان کرێم و مەرهەم دەدرێن بە نەخۆشەکە، بریتین لە ئەنتی بایەتیک و دژە فتریات و دەرمانى دژە هیستامینۆ و کرێمی دژە بەکتریا.
بەڵام ئەگەر هۆکارى نەخۆشییەکە کەمبوونەوەى ڕێژەی هۆرمۆنی ئەسترۆجین بێت، ئەوا ئەو هۆرمۆنە بەشێوەی کرێم دەدرێت بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەى بیدات لە شوێنی مەبەست.