دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 24/01/2021

تورکیا لاوازدەکرێت دوای مامەڵەی ئێس-٤٠٠

هەڵۆ ساڵح
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر پیشەسازی بەرگری تورکیا فۆڕمێکی ڕەسمی وەرگتووە. ئەو باجانەی کە تورکیا داویەتی لە پاش کڕینی سیستەمی ئێس-٤۰۰ ڕوسی گەورەن لە ڕووی ئابووری و ستراتیژیەوە. باجدانی تورکیا درێژە دەکێشێت و فشار لە تورکیا دەکات لە تەونی خولگەی ڕوسیا بخولێتەوە. تەنها دوای "سێ-ڕۆژ" لە بەرکەوتنی مشتەکۆڵەیەکی سزای یەکێتی ئەوروپا، سوڵتانی موسوڵمانان ڕەجەب تەیب ئۆردوگان دووبارە بە زلەیەکی ئابڵوقەی ئەمریکی ڕادەچەڵەکێتەوە. لەم گەیم "سیۆریە- تیۆری یاریە" نوێیەدا تورکیا دۆڕاو دەبێت و ڕوسیا براوە و هاوپەیمانانی ڕۆژئاواش پەیکەری پەیوەندیکانیان دەشکێنن لەگەڵ تورکیا. لە بەرواری ۱۱/دیسەمبەری/۲۰۲۰، ڕابەرە باڵاکانی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن کە ئابڵوقەیەکی کێش سووک بسەپێنن بەسەر ئەو یەکە و بەرپرسە سیاسیانەی تورکیا کە بەشداریان کردوە لە پرۆژەی کونکردنی گەڕان بە دوای عەمباری غازدا لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەریای ناوەڕاست. چەندین ئابڵوقەی قورسیشیان پێچاوەتەوە بۆ کاتی خۆی بۆ کەمەرشکاندنی تورکیا لە ئایندە وەک گومرگانەی بازرگانی و تەوقی سەربازی وەک بەشێک لە خۆ گونجاندن لەگەڵ ڕاوێژەکانی ئیدارەی جۆ بایدن. مایک پۆمپیوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای لێدوانێکی جەسورانەوە ڕاگەیاندن، ئەمریکا هەموو جۆرە هەناردەیەک قەدەغە دەکات کە دەیەوێت وەزارەتی بەرگری تورکیا ببوژێنێتەوە، هەندێک موڵک و ئازادی ڤیزای ئیسماعیل دەمیری وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیکە پیشەسازی بەرگری تورکیا جڵەوگیر دەکرێت. سەرباری هۆشداریە یەک لەدوای یەکەکانمان کە نابێت تورکیا سیستەمی ئێس-٤۰۰ ڕوسی بکڕێت، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان ئەنجامدا کە سەرجەم هاوپەیمانی ناتۆی دڵگرانکرد، بۆیە ئەمریکا لە ۱٤/دیسەمبەری/۲۰۲۰ ئابڵوقەیەکی سزای بەسەر وەزارەتی بەرگرری تورکیادا سەپاندن و پیشەسازی بەرگری تورکیا کردە ئامانج. پۆمپیۆ لە تویتێکدا وتی " بە هیچ شێوەیەک خۆشنابین لە تورکیا بۆ ئەو مامەڵەی لەگەڵ ڕوسیا ئەنجامیدا و خانەی سزامان نەفەس درێژە و هەموو سزایەک دەسەپێنین بەسەر تورکیا". ئەم تاکە باج نیە تورکیا بیدات لە بەرامبەر ئەو پەیوەندیە ڕۆمانسیەی کە لەگەڵ ڕوسیا هەیەتی، بەڵکو تورکیا باجێکی گەورەی داوە بە کڕی سیستەمە موشەکیە بەرگریەکەی ڕوسیا، چونکە "۲،٥ ملیار دۆلاری" بۆ کڕینی داوە و ناشتوانێت بەکاربهێنێت. لە هاوینی ڕابردو یەک جار چالاکیکردوە و دوای خستویەتیەوە ناو پاکەتە ڕوسیەکەی خۆی، چونکە شتی گران قەدری گرانە و تورکیا زۆری لە خۆی کردوە تا بیکڕێت. سەرباری ئەوەش، تورکیا بە کڕینی ئەم سیستەمە موشەکیە باجێکی گەورەی داوە و لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دورخرایەوە لە بەشداریکردن لە دروستکردنی فڕۆکەی ئێف -۳٥ و بەرنامەکانی شەڕی خۆی پوکانەوە لە ڕووی ئاسمانیەوە و زیانی "۱۰ ملیار دۆلار" لە ئایندە بەر پیشەسازی تورکیا دەخات. تورکیا بەهۆی ڕوکردنە ڕوسیا باشترین موڵکی ئاسمانی لەدەست خۆیدا و نەوەیەکی زۆر زیرەکی لە سێکتەری سەربازی خۆی دورخستەوە. بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری زامەکانی تورکیا، دوژمنە لە مێژینەکەی یۆنانێکان دەبنە خاوەن فڕۆکە زیرەکەکە و باڵوێزی ئەمریکا ئەم موژدەی بە ئەسینس جیۆفری پیاد داوە و بەمەش یۆنانێکان دەتوانن فڕۆکە زیرەکە بکڕنن. سزاکانی ئەمریکا زۆر ئاسان نین و تورکیا ناتوانێت چەکە کۆنەکانی هەناردە بکات و بیفرۆشێت بە وڵاتانی دیکە، چونکە هەموو مۆڵەتێکی هەناردەی لێوەردەگرنەوە. بۆ نمونە، ساڵی ۲۰۱٨ تورکیا و پاکستان مامەڵەیکی ۱،٥ ملیار دۆلاریان کرد سەبارەت بە فرۆشتنی ۳۰ هێلیکۆپتەری تی-۱۲۹ تورکی بە پاکستان بەڵام چەند کۆسپێکی تاقیردنەوە و مامەڵەی هاتە ڕێگا بەڵام ئێستا مامەڵەکە فۆرمولەبووە و هەریەک لە بەریتانی و ئەمریکیکان مەکینە کۆپتەرەکە دروست ئەکەن، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونە کە تورکیا دوای سزا نوێکان ئەوە مامەڵەیەکی بازرگانی سەربازی ۱،٥ ملیاری لە دەست خۆیدا و هاوپیەمانەکانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پشتی تێدەکەن دەکشێنەوە لە یارمەتیدانی پیشەسازی تورکیا. ئەمریکیکان بۆ قوڵکردنەوە زامی تورکەکان دەڵێن، خەڵکی تورکیا هاوڕێ ئێمەن بەڵام ڕابەرە سیاسیکانیان دەستبەرداری ئەوە بوون کە هەزران هەلی کاری شۆفێری فڕۆکەی ئێف-٣٥ لەدەستی خۆیان بدەن و پیشەسازی سەربازی تورکیا وشک دەکات تا ساڵی ۲۰۲۲ ئەگەر ئێمە هاوکار نەبین و ئابڵوقەکانیش هێندەی تر پشتی تورکیا دەچەمێنێتەوە. هەریەک لیندیسی گراهم و جامیس لانکفۆرد لە وتارێکدا ئەوەیان شیکردۆتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی بەرژەوەندیکانی لە هەڕەشەی ئێران و کۆریای باکوور و ڕوسیا، بۆیە تورکیا هەر بڕیارێک بدات، دەبێت سەرەتا بیر لە ئەنجامەکانی بکاتەوە بۆ ئەوەی شاخی لەگەڵ ئەمریکا تێنەگیرێت. ڕۆژئاوایەکان خەریکی بەرهەمێنانی تانکێکی نوێن بەناوی "ئەلتای" کە نەوەیەکی نوێ تانکی شەڕە و بەشێوەیەکی زۆر تەکنەلۆجی دیزاینکراوە و مەکینەی سەرەکی دراوەتە ئەڵمانیەکان بۆ دیزاینکردن و ئەڵمانێکانیش بەوپەڕی باشیەوە بەرهەمیانهیناوە، تورکیا دەسکەوتنی ئەم جۆرە تانکەشی لەدەستدا دوای چەندین دانوسان و گفتوگۆ لە بارەی دەسکەوتنی، بۆیە بەناچاری تورکیا پەنای بردە بەر کۆریای باشوور بۆ دەسکەوتنی پرۆگرامی تانکی ئەلتای بەڵام ئەگەر بێتوو ئەمریکا ڕێگری لە کۆریای باشوور بکات بەدڵنیایەوە کێشە دەکەوێتە مامەڵەکەیانەوە. حوکمەتی کەنەدا هەموو جۆرە هەناردەیەکی تەکنەلۆجیای سەربازی لەگەڵ تورکەکان ڕاگرتووە و لە ئێستادا کەنەدا سەرپەرشتیاری درۆنە-فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زیرەک دەکات و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تورکەکان ببنە خاوەنی ئەم درۆنەیە لەلایەن کۆمپانیای (L3Harris WESCAM) کەنەدیەوە دروست دەکرێت و پشکی زۆرینە دەوڵەتانی ناتۆی تێدایە. کەنەدیەکان یارمەتی تورکەکان نادەن چیتر لە پیشەسازی بەرگری سەربازیدا ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵانی پێشوو یارمەتی تورکیاندا لە دەستخستنی دۆرنەی تی-بی-دوو کە تورکیا زۆر بە سەرکەوتووی بەکاریهێنا لە شەڕی گروپە چەکداریە کوردەکان لە باکووری سوریا و لە ناکۆکیە چەکداریەکانی لیبیا و ئازرباینجان بەم درۆنەیە شەڕی ناکۆرنۆ کەرەباخی ئەرمینیای بردەوە. سەرباری ئەو هەڵە زەقە و ستراتیژیەی ڕەجەب تەئیب ئۆردوگان ئەنجامیدا، کەچی بە هیچ شێوەیەک دان بەهەڵەکەیدا نانێت ئەمە لە کاتێکدا لاوازترین شیکاریست دەزانێت وەک "ئەڵماس-ڕوون" هەڵەبوو کە تورکیا هاوڕێیەتی ڕوسەکان بکات. ئۆردوگان دڵی خۆی دایەوە ڕایگەیاند "ئێمە سیستەمی ئێس-٤۰۰ ڕوسیمان دەسکەوت و پێکەوە لەگەڵ ڕوسیا هەوڵدەدەین سیستەمی ئێس-٥۰۰ بە هاوبەشی بەرهەم بهێنێین. ڤلادمێر پۆتین لە ساڵی ۲۰۱٥ چاوەڕێ ئەم دەرفەتە ئەکات کە تورکیا و ناتۆ بتۆرێنیت لەیەک بۆیە چەندین گەیم-سیۆری ڕوسیا لەگەڵ تورکیا ئەنجامدراوە و بەرهەم و ئەنجامیشی داوەتە دەستەوە. لە ئێستا پۆتین بزەی خۆشی ئەیگرێت و وای لە تورکیا کرد پشت لە ڕۆژئاوا بکات و بیخاتە تەونی کاڵا ساغکردنەوەی کەل و پەلە سەربازیەکانی خۆیەوە بەشێوەیەکی سنووردارانە. پۆتین و ڕوسیا براوەن و پارە و داهاتیان دەسکەوێت و تورکیا دۆڕاوە و ڕۆژئاوا دڵی شکاوە بەیەک جاری لە تورکیا، پۆتین چاوەڕێ کاتە و دەیەوێت تورکیا بەیەک جاری لاوازکرێت بۆ ئەوەی باڵانسی هێزی ناکۆکیە چەکداریەکانی میدڵ ئیست ئاسانتر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP