له خۆپیشاندانه‌گانی دوێنێی لایه‌نگرانی ئالێكسی دیڤاڵنی كه له 60 شاری ڕوسیا به‌ڕێوه‌چو، زیاتر له 250 كه‌س ده‌ستگیركراون. خۆپیشانده‌ران دروشمی "پۆتین ون به!" یان ده‌وته‌وه، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاش داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زوتره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن. ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوێنێ له ڕوسیا دژ به ده‌سه‌ڵاتی فلادیمیر پۆتن سه‌ریانهه‌ڵداوه به مێژویی له قه‌ڵه‌مده‌درێن و ته‌نها له دژایه‌تی پۆتن دا كورت نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵكو خۆپیشانده‌ران داوای ڕوسیایه‌كی ئازاد‌و دیموكراسی ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP