دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/01/2021

سبەینێ‌ وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێم دەچێتە به‌غدا

بۆچارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق،سبەینێ‌ یەكشەمە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات .
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوە  وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كەوەفدێكی ته‌کنیکین له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی کۆده‌بنه‌وه‌.
وه‌فدی هه‌رێم پێکهاتوون له‌"ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی، دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئومێد سه‌باح سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
پرۆژه‌بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق 164 تریلیۆن دیناره‌و  پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌و پرۆژه‌بودجه‌یه‌ ده‌گاته‌ 13 تریلۆن دینار.
ماوه‌ی 15 رۆژه‌ لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی به‌ زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ کردووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP